ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۹ـی ۲ـی ۲٠۲٤ بە ئامادەبوونی " پ.د.عبدالفتاح عبدالرزاق" بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و " ئومێد خۆشناو" پارێزگاری هەولێر و " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین " و " پ.د.ئیدریس هادی" ئەمینداری زانکۆی تیشک و " نێچیرڤان کەلاری " سکرتێری یەکێتی قوتابییان و " د.ئامانج برادۆستی" بەرپرسی ناوچە زانکۆ و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و مامۆستایان و توێژەران کۆنفڕانسی زانستی و کلتووری هاوبەشی زانکۆی سەلاحەدین و ژمارەیەک زانکۆی ئیتاڵیا" بەڕێوەچوو
لەسەرەتای کۆنفڕانسەکەدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین وتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەکرد لە زانکۆی سەلاحەدین خۆشحاڵین بەهەبوونی پەیوەندییەکی ئەکادیمی و زانستی لەگەڵ سەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی عەربی و ئەوروپی.
لە دروستکردنی ئەو پەیوەندییانە و ئەنجامدانی کۆنفڕانسی زانستی هاوبەش مەبەستمان بووە مامۆستایان بکەینە پێشکەنگی چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆمەڵگە لە ڕێگەی توێژینەوەی زانستی هاوبەش
زانکۆکانی ئیتالیا گرنگی و پێگەی خۆیان لە ڕێزبەندی زانکۆکانی جیهان هەیە، لەمانگی ۷ـی ساڵی ڕابردوو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنمان لەگەڵ ژمارەیەک زانکۆی ئیتاڵیا واژۆکرد بۆ مەبەستی بەرزکردنەوەی پێگەی مامۆستای زانکۆ و ئاشناکردنییان بە زانکۆکانی دەرەوە و ناردنییان بۆ زانکۆکانی ئیتاڵیا بۆ ئەوەی بتوانن بەشی پڕاکتیکی توێژینەوەکانییان بەهاوبەشی و لە تاقیگە باشەکانی ئەو وڵاتە بنووسن
هەفتەی ڕابردوو ۳ قوتابی گەیشتنە ئیتالیا و بەردەوامی دەبیت ئەم پڕۆژەیە