ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۲۸ـی ۱ـی ۲٠۲٥ بە ئامادەبوونی "د.ئالان حمەسعید" وەزیری پەروەردە و " ئومێد خۆشناو " پارێزگاری هەولێر و " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و " پ.د.ئیدریس هادی " سەرۆکی ئەمیندارانی زنکۆی تیشک و " د.ئامانج برادۆستی" بەرپرسی ناوجەی ئاسۆ و " پ.د.عبدالکریم یاسین " ڕاگری کۆلێژی زانست و سەرۆکی زانکۆ تایبەتەکان و بەڕێوەبەری گشتی و ڕاوێژکار و سەرۆک بەش و مامۆستایان و قوتابییان لە سەنتەری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زانکۆی سەلاحەدین، لە هۆلی کۆچەر بیرکار، حەوتەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی زانستی کرداری و وزە و ژینگە (ICASEE 2025) بەڕێوەدەچێت.
ئەم کۆنفڕانسه بەهاوبەشی زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی تیشک بەڕێوەچوو و چەندین بواری جیای لە خۆ گرت وەک:
• زانستی بایۆلۆجی گشتی و پزیشکی
• زانستی فیزیای کرداری و پزیشکی
• کیمیای گشتی و کیمیای ئەندازیاری
• زانستی کۆمپیوتەر
• زانستی ژینگەو تەندروستی
•زانستەکانی زەوی و نەوت.
•زانستی بیرکاری کرداری و ئامار
تەوەرەی سەرکی ئەم کۆنفرانسە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکردە لە بواری چاودێری تەندروستی بەکارهێنانی لە دامەزراوە حكوميەكان و چارەسەرکردنی خستنە ڕووی قەیرانی کەشوهەوای بەشێکی سەرەکییە لە گفتۆگۆ لەوانەش وشکەساڵی زۆر
لەسەرەتای ئەم کۆنفڕانسە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین وتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بە گرنگی ئەم کۆنفڕانسانە کرد کە بەهاوبەشی لە نێوان زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆکانی تر بەڕێوەدەچێت.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین باسی لە هەماهەنگی نێوان زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی تیشک کرد لەبواری کردنەوەی خوێندنی باڵا ماستەر بە هاوبەشی.
ئەم کۆنفڕانسە دوو ڕۆژ دەخایەنێت و تێیدا گفتوگۆی چەندین بابەتی جیاواز دەکرێت.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.