
د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین لە کۆنفرانسدا
بەئامادەبوونى نوێنەرى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین، هەر یەک لە کونسڵى وڵاتانى ئەڵمانیا و چیک و هۆڵوندا و باڵێۆزى یەکێتى ئەورووپا لەعێراق و شاندى زانکۆکانى ئەورووپا لەچوارچێوەى پرۆگرامى ئیراسمۆس پڵاس، کە سەر بەیەکێتى ئەورووپایە، زانکۆى سەلاحەددین کۆنفرانسى ساڵانەى خۆى بۆ بونیاتنانى تواناکان لەبوارى خوێندنى باڵادا لە هۆڵى سەنتەرى رۆشەنبیرى زانکۆ سازدا، سەرەتا سەرۆکى زانکۆ هەولڕ و تەقەلاى هەموو لایەکى بەگرنگ زانى بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنى زانکۆکان و هەماهەنگى و پەیوەندییەکان لەهەموو رووەکانى زانست و بەرەوپێشچوونى ئاستى زانستى، هاوکات نوێنەرى وەزارەتى خوێندنى باڵا وتوێژینەوەى زانستى وتەیەکى پێشکەش کرد، لەپاشاندا هەر یەک لەکونسڵەکان وتارى خۆیان پێشکەش کرد، هەموو لایەک جەختیان لەبەرەو پێشبردنى هەماهەنگى و پەیوەندییەکان کردەوە لەنێوەندى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و زانکۆکانى ئەورووپا،ئەوەى شیاوى باسە پرۆگرامى ئیراسمۆس پڵاس بۆ ماوەى سێ ساڵە کار دەکا بەبەشدارى کردنى ژمارەیەک لە زانکۆکانى کوردستان، ئامانجیش لەمکارە بۆ بەنێودەوڵەتێکردنى زانکۆکانى کوردستانە، بۆ ئەمەش لەلایەن یەکێتى ئەورووپاوە ملیۆنێک یۆرۆى بۆ تەرخانکراوە.