ئەم خولە وەك بەشێك لەپلانی سەنتەری توێژینەوەی زانستی و بە هەماهەنگی و پاڵپشتیكردنی دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.
بەمەبەست لێی بەرەوپێشبردنی تواناكانی كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەیە بۆ ڕێكخستن و شیكردنەوەی شێوازی نیشاندانی داتاكانی ئاوو هەواو بوومەلەرزە لەڕێگای تازەترین ئامرازو بەرنامەی سەردەمیانە بۆ پێشخستن و زیاتر ڕێكخستنی هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزە لە شیكردنەوەو پلان دانان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی ئاوو هەوا لەڕێگای شیكردنەوەو نیشاندانی پێشكەوتووی داتاكان.
ئەم خولە لەلایەن ‘ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. هونەر عبدالله كاك أحمد.’ پسپۆری GIS-Climate Change بەڕێوەچوو.
خولەكە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ (7 – 10ی تەمووزی 2025) بۆ پێنج كارمەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی كوردستان ئەنجامدرا كەتیایدا بەشداربووان ئاشناكران بە گرنگترین تەكنیكەكانی ڕێكخستن و شیكردنەوەو نیشاندانی داتای ئاوو هەواو بوومەلەرزە بەمەبەستی بەورەوپێشبردنی كاری ڕۆژانەو شێوازەكانی نیشاندانی داتاو ئەنجامدانی شیكردنەوەی پێكەوتوو لەڕێگای بەرنامەی (ArcGIS Pro. 3.5).
لەكۆتایی خولەكە بەشداربووان بڕوانامەی تایبەتیان لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانكۆی سەلاحەددین و مامۆستای ڕاهێنەری خول پێدرا.