به ئامادبوونی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هه‌ڵگرانی برِوانامهی دكتۆرا‌و ماسته‌ر له سه‌نته‌ری رۆشنبیری و كۆمهلاَیهتی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، بهرِێوهبهرایهتی فێركردنی به‌رده‌وام (١٧)مینی خولی رێگاكانی وانه‌وتنه‌وه‌ی بۆ سه‌د هه‌ڵگری برِوانامهی دكتۆرا‌و ماسته‌ر كرده‌وه. له مهرِاسیمی ده‌ستپێكی خوله‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین وێرِای پیرۆزباییكردن له به‌شداربووان كه دوای ته‌واوكردنی ئه‌م خوله نازناوی زانستی مامۆستای یاریده‌ده‌ری زانكۆ وه‌رده‌گرن، ده‌ستخۆشی له بهرِێوهبهرایهتی فێركردنی بهردهوامكرد بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله‌و پشتگیری خۆشی دهربرِی بۆ سه‌رخستنی بهرِێوهچونی خوله‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه زانكۆی سه‌لاحه‌دین وه‌ك گه‌وره‌ترین زانكۆ له هه‌رێمی كوردستان شانازی ده‌كات به‌وه‌ی كه ١٧ خولی رێگاكانی وانه‌وتنه‌وه‌ی ئهنجامجداوهو سه‌دان كه‌س له زانكۆكانی عێراق و كوردستان له خوله‌كاندا برِوانامهی زانكۆمانیان وه‌رگرتوه‌و توانیومانه باشترین و به ئه‌زمونترین مامۆستا له رێگه‌ی ئه‌كادیمیسته پرۆفیشناڵه قاڵبوهكانمانهوه پێ بگه‌یه‌نین، هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ش ره‌نگادانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر گۆشكردنی قوتابی به شێوازێكی تازه‌ی هاوشێوه‌ی سیسته‌می تازه‌ی زانكۆ ئاست به‌رزه‌كانی جیهان.
خوله‌كه ماوه‌ی (٦)هه‌فته ده‌خه‌یانێت و (١١) مامۆستای پسپۆری ئه‌كادیمی خاوه‌ن ئه‌زموونی وانبێژی له زانكۆدا چه‌ندین بابه‌تی هه‌مه‌جۆری به‌سوود پێشكه‌ش به به‌شداربوان ده‌كه‌ن خۆیان ناساند. شیاوی باسه ئه‌و وانانه‌ی ده‌گوترێته‌وه له‌لایه‌ن مامۆستا به ئه‌زمونه‌كانی زانكۆ بریتین له دڵنیایی جۆری، رێنمایی زانكۆیی، كه‌سایه‌تی، پێوانهوههڵسهنگاندن، زمانی جه‌سته،رێنمایی ده‌رونی، فێركردنی ئه‌لیكترۆنی، رێگاكانی وانه‌وتنه‌وه، وانه‌ی كراوه، ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری، بیردۆزه‌كانی فێربوون.
بەروار:٢٠١٥/١/٢٠