
پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ پێشوازیکرد لە شاندێکی زانکۆی ئەلحیکمە (LA SAGESSE-ULS) لە شاری بەیروتی پایتەختی لوبنان کرد کە پێکهاتبوو ئەلئەب دکتۆر خەلیل شەلفۆن سەرۆکی زانکۆکەو دکتۆر ئەنتوان سەعد ئەمینداری گشتی و مامۆستا مونە سەرپەرشتیاری خوێندنی باڵا لەو زانکۆیە. لە دیدارێکدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو زانکۆ کرا لە ئاڵوگۆڕی قوتابیان و مامۆستا بە مەبەستی پێشەوەبردنی زاسنی هەردوولا.
هەروەها لە دانیشتنەکەدا یاداشتنامەیەکی لەیەکگەیشتن لە نێوان هەردوولا واژووکرا سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی ستافی ئەکادیمی لە مامۆستایان و قوتابیان و ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەش و سەرپەرشتیاری هاوبەش لە خوێندنی باڵاو دروستکردنی پەیوەندیەکی زانستی و ئەکادیمی بۆ ئەنجامدانی ئاڵاکی زانستی و مەعریفی و ئاڵوگۆڕی بڵاوکراوەی زانستی یا هەر بابەتێکی دیکە ببێتەهۆی سودگەیاندن بەیەکتری.
ئەمەو لە دانیشتنەکەدا هەردوو خاڵەکانی نێو یاداشتەکەیان بە ئەرێنی بو پێشخستنی زانکۆکانیان لێکدایەوە، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین ئەو یاداشتنامەیەی نێوان زانکۆی سەلاحەدین و ئەحیکمەی بە دەرفەتزانی بۆئەوەی بە سوود وەرگرتن لە مامۆستاکانی ئەو زانکۆ بەشی دیکە لە زانکۆی سەلاحەدین بکرێتەوە کە لە ئێستا هەرێمی کوردستان پێویستی بەو پسپۆڕیە هەبێت.
بەروار :٢٠١٦/٦/١٢