
پرۆفیسۆری یاریدەدەری دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین پێشوازى لەشاندێکی زانکۆی ماردین ئۆرتوکلو بە سەرۆکایەتی دکتۆر ئیبراهیم ئۆزکۆشار یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆکەو شاندێکی یاوەری، لە دیدارێکدا وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان باس لە پتەوکردنی پەیوەندییە ئەکادیمی و زانستیەکانی نێوان هەردوو زانکۆ.
هەر لە دانیشتنەکەدا جەخت لەسەر ئەنجامدانی چالاکی هاوبەشی زانستی کرایەوە لە مانگی چواری داهاتوو لە بواری زمان و کوردۆلۆجی. شاندی میوان لە کۆبونەوەکەدا داوای لە سەرۆکی زانکۆکرد کە هاوکاریان بکات لە دابینکردنی مامۆستا لە پسپۆڕی زمانی کوردی و ناردنی چاپکراوەکانی زانکۆی سەلاحەدین بۆ زانکۆی ماردین ئۆرتوکلۆ.
٢٠١٦/٢/١٠