![title](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/node-img/341_01504657609.jpg?itok=r6YDN4kB)
بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان و ستافی ئیداری سەرۆکایەتی زانکۆی ئیشق و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی زانکۆو زانایانی ئایینی و توێژەرانی تورکی و مەغریبی و کوردستانی لە سەنتەری رۆشنبیری و ءکۆمەڵایەتی زانکۆی سەلاحەدین لە شاری هەولێر هەردوو کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەدین و کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی ئیشق کۆنفرانسێکی هاوبەشیان بەناونیشانی گــوتاری ئایینی لە نێوان چەقبەستوویی و کرانەوە... خوێندنەوەی واقیع و گەڕان بەدوای چارەسەردا بەڕێوەبرد. لە مەڕاسیمی کردنەوەی کۆنفڕانسەکەدا هەریەک لە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و نوێنەری سەرۆکی زانکۆی ئیشق گوتاریان پێشکەشکرد. لە بەشێکی وتارەکەیدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین رایگەیاند: نابێت ئەوەی لەبیر بکەین کە لە دوای راپەڕین سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان لە روانگەی باوەڕبوون بە پێکەوەژیانی هەموو نەتەوەو ئاین و رەنگە جیاوازەکان و چاندنی خۆشەویستی لێبوردنێکی گشتی راگەیاندن، ئەمڕۆش هەر سوورە لەسەر ئەو باوەڕە ئەوەتا دەبنین ئەو رەوشە نالەبارەی ڕووبەڕوی عێراق بۆتە هەرێمی کوردستان باوەشی بۆ هەموو نەتەوەو ئایین و مەزهەبە جیاوازەکان کردۆتەوە بە تایبەت مەسیحیەکان و برایانی ئیزیدی و شەبەک و تورکمان و عەرەب. دواتر لە دوو پانێڵی جیاوازدا شەش توێژەر توێژینەوەکانیان پێشکەشکرد کە هەریەکە لە روانگەی خۆیەوە باسیان لە کرانەوەی ئایین و گوتاری سەردەمیانەی ئایینی کرد، لە پانێڵی یەکەمدا کە لەلایەن دکتۆر حەسەن خالید موفتی بەڕێوەچوو هەریەکە لە دکتۆر نەوزاد سواش لە تورکیا بە توێژینەوەی پەروەردەکردن لەسەر بەهاکان و رۆڵی لە بونیاتنانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ریشەکێشکردنی توندوتیژی و زێڕۆیی و دکتۆر محەمەد شەریف بە توێژینەوەی چەمکی حاکیمیەت لە قورئانی پیرۆز و دکتۆر محەمەد جیکیب لە مەغریب بە توێژینەوەی رۆشنبیری ئیسلامی، رۆشنبیری بونیاتنانە بەشداری کۆنفڕانسەکەبوون. هەرچی پانێڵی دووەمە کە لەلایەن دکتۆر ئیدریس قادر بەڕێوەچوو هەریەکە لە دکتۆر محەمەدشاکر محەمەد ێالح بە توێژینەوەی پاڵنەرەکانی توندوتیژی و دکتۆر سەمیر بودینار لە مەغریب بە توێژینەوەی بنەماکانی پێکەوەژیانی ئاینی لە هزری ئیسلامی و دکتۆر محەمەد ئیقبال عروی لە مەغریب بە توێژینەوەی بەربەستەکانی زێدەڕۆیی و تیرۆر لە دیدگایەکی ئیسلامییانەدا بەششداربوون.
بەروار :٢٠١٥/٥/٢٨