
بەچاودێری و ئامادەبونی د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی، زانکۆی سەڵاحەددین سمینارێکی بۆ (جێگر نازم حوسێن) بەناونیشانی (گۆڕینی پرۆگرامەکانی یاسا لەبەردەم گۆڕانکارییە نوییەکانی سەردەم ڕێکخست(. لەو سمینارەدا کە ڕۆژى یەک شەممە، ڕێکەوتی (۲۰۱٦/٦/٥) لە هۆڵی کۆبونەوەکانی سێنتەری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زانکۆی سەڵاحەددین بەئامادەبونی ڕاوێژکارانی وەزیری خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتیەکانی وەزارەت و، ڕاگری کۆلێژەکانی یاسا لە زانکۆ حکومی و تایبەتەکان و ژمارەیەک لە شارەزایان و پسپۆڕانی بواری یاسا بەڕێوەچو، لەسەرەتادا چەند وەتەیەک پێشکەش کرا. لەو بارەیەوە د.جەمال ڕەسول کە مامۆستا بوە لە زانکۆکانی بەریتانیا چیرۆکی چۆنیەتی وەرگرتنی (جێگر نازم) لە زانکۆیەکی بەریتانی و تەواوکردنی خوێندنی لەو زانکۆیە باس کرد، د.جەمال لە میانەی گێڕانەوەکەیدا بەسەرسامیەوە باسی لە توانا‌و بەهرەکانی جێگر کرد و بەمرۆڤێکی دەگمەن و نمونەو بێ هاوتا وەسفی کرد، وتیشی جێگر نازم یەکێکە لە ده‌سکه‌وته گه‌وره‌کانی به‌رنامه‌ی تواناسازی، بۆیه چاوه‌ڕێی زیاتر لێ ده‌که‌ن و دڵنیام دواڕۆژێکی ڕوناک بۆ خۆی دابین ده‌کات.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه د.ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆکی زانکۆی سه‌ڵاحه‌ددین له وته‌یه‌کدا دوای ئه‌وه‌ی به‌خێرهێنانی میوانانی کرد، وتی: شانازی ده‌که‌ین که ئه‌مڕۆ سمینارێک بۆ یه‌کێک له خوێندکاره سه‌رکه‌وتوه‌کانی زانکۆکه‌مان ڕێکده‌خه‌ین، هیواشی خواست جیگر نازم له دوا ڕۆژدا بڕوانامه‌ی دکتۆرا به‌ده‌ست بهێنێ و ببێته یه‌کێکه له که‌سایه‌تیه ناوداره‌کانی نه‌ک هه‌ر کورد، به‌ڵکو سه‌رانسه‌ری جیهان.
د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌باره‌ی (جێگر نازه‌م)ه‌وه وتی: ئیراده‌ی مرۆڤ بۆ گۆڕینی دۆخی ژیانی خۆی و ده‌وروبه‌ری زۆر گرنگه، سه‌باره‌ت به‌که‌سانی خاوه‌ن پیداویستی تایبه‌تیش، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: ئێمه له بایه‌خدان به‌و تویژه گرنگه له سه‌ره‌تاداین، چونکه که‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت تا ئیستا وه‌ک پێویست گرنگیان پێ نه‌دراوه، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێ لێره به‌دواوه ناوه‌نده‌کانی خوێندن به‌تایبه‌ت زانکۆکان ده‌بێ بایه‌خی زۆر به‌و بواره تازه‌یه‌ی زانست بده‌ن و له به‌رنامه‌کانیاندا له‌به‌رچاوی بگرن، وتیشی ئه‌رکی حکومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌کانی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا‌و تویژینه‌وه‌ی زانستیه ژینگه‌یه‌کی له‌بار بۆ که‌سانی وه‌ک (جێگر نازم) بڕخسێنێ تا بتوانن بهههرهو تواناکانیان بخه‌نه‌ڕو، د.یوسف گۆران ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: دانانی سیستمیکی گونجاو بۆ ئه‌وه‌ی که‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بهێنێته پێشه‌وه بهئهرکیکی هه‌نوکه‌یی له قه‌ڵه‌مدا، وتیشی دڵنیام ئه‌گه‌ر ئه‌و ژینگه له‌باره‌یان بۆ بڕخسێ له بری ئه‌وه‌ی حکومه‌ت یارمه‌تی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بدات، ئه‌وا به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی که‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت یارمه‌تی کۆمه‌ڵگه ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ک دلخۆشی خۆی پیشاندا که گوێ له ئه‌زمونی که‌سێکی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌گرێ، وه‌زیری خویندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتیشی سوپاسی خه‌ڵکی سه‌رکه‌وتو ده‌که‌م به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له وڵاتی دیکه‌و سیستمی دیکه‌و زمانێکی دیکه سه‌رکه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست ده‌هێنن.
بەروار :٢٠١٦/٦/٧