ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٢٦ـی ١ـی ٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و “ د.عەبدوڵلا سەعید وەیسی” سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و “ و “ د.ئامانج برادۆستی” بەرپرسی ناوچەی زانکۆ و “ پ.د.جمیل علی “ ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان و “ پ.د.موسا محمد” ڕاگری کۆلێژی ئاداب و “ پ.ی.د هیوا مجید” ڕاگری کۆلێژی زانستە سیاسییەکان و سەرۆک بەش و مامۆستایان و قوتابییان دیداری ڕۆژاڤا لە هاوکێشە گۆڕاوەکاندا - لە نێوان ڕەسانەیەتی مێژوویی و ڕەوایەتی ئایینی و سیاسییدا بەڕێوەچوو
لەم دیدارە پانێڵێک بۆ بەڕێوەچوو هەریەکە لە:
پ.د.قادر محمد” مامۆستا لە کۆلێژی ئاداب.
ڕەهەندی ڕەسەنایەتی مێژوویی کورد لە سوریا.
پ.ی.د.شماڵ حسێن مامۆستا لە کۆلێژی زانستە سیاسییەکان.
گێژاوە ئاڵۆزەکانی هاوکێشە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان و کاریگەرییان لەسەر دۆزی کورد
پ.د.جعفر گوانی مامۆستا لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان.
بەلاڕێدابردنی گوتاری ئایینی بۆ هێرشکردنە سەر کوردانی ڕۆژئاوا.
پ.ی.د.پەروێز ڕحیم مامۆستا لە کۆلێژی زانستە سیاسییەکان
کورد و داهاتووی ڕۆژئاوای کوردستان لە ناو هاوکێشە جینۆسیاسییەکاندا