![image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2018-12/0-02-05-e9fa53fbfc03d4a766e1075f7faccb33854b7fb05986e83a450980f7fecb08ec_1c6d96b0d08898_0.jpg?itok=rKRCdA0a)
دەوڵەتی كوردستان لە سمینارێكی زانكۆی سەلاحەدین دا
دەوڵەتی كوردستان لە سمینارێكی زانكۆی سەلاحەدین دا
لە سەنتەری رۆشنبیری و كۆمەلآیەتی زانكۆ رێكەوتی 5/12/2018 بە ئامادەبونی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین و ئەنجومەنی زانكۆو راگرو سەرۆك بەش و مامۆستایانی زانكۆ و قوتابیانی كۆلێژەكانی ئاداب و زانستیە سیسایەكان و یاساو پەروەردەی بنەرِەتی زانكۆی سەلاحەدین سمینارێكی بۆ بەرِێز (د.ئاوات ئەسعەدی) شرِۆڤەكاری سیاسی لە ئەڵمانیا بەناونیشانی ( بۆچی دەوڵەتی كوردستانی باشوور نەهاتەدی؟ لە 1918/12/1تاوەكو2018/12/1 سازكرد.
دكتۆر ئاوات ئەسعەدی لە سمینارەكەدا بیرەوەری سەدەمین ساڵرِۆژی رێككەوتننامەی نێوان شێخ مەحمودی حەفید و حاكمی مەدەنی بەریتانیا وێڵسن بۆ ئامادەبوان شیكردەوەو پاشان تیشكی خستەسەر هۆكارەكانی دروست نەبونی دەوڵەتی كوردستانی باشوور لە فاكتەرە ناوەخۆیی و دەرەكییەكان.
لە كۆتایی سمینارەكەدا ئامادەبووان بە سەرنج و پرسیارەكان سمینارەكەیان دەوڵەمەندكرد.