ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٢٢ ی ٥ ی ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی “ پ.د.شریف مولود شریف “ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و “ پ.د.عبدالکریم یاسین “ ڕاگری کۆلێژی زانست و “ پ.د.هێرش عمر “ سەرۆکی لێژنەی زانستی کۆنفڕانس و ژمارەیەک میوانی بیانی چوارەم کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ماتماتیک بە هاوبەشی کۆمەڵێک زانکۆی ئەوروپی و ئەمریکی و کەنەدی بەڕێوەچوو و سێ ڕۆژ دەخایەنێت.
لەم کۆنفڕانسە ژمارەیەکی بەرچاو لە گەورە زانایانی بواری ماتماتیک بەشدارن، بەشی ماتماتیک لە كۆلێژی زانست-زانكۆی سه‌لاحه‌دین میوانداری ئه‌م كۆنفرانسه گرنگه ده‌كات له‌گه‌ل هاوبه‌شان له هه‌ردوو ڕێكخراوی CIMPA و RNTA له هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان.
له‌ساڵی 2009 یه‌كه‌م كۆنفرانسی عیراقی-فه‌ره‌نسی ماتماتیك لە به‌شی ماتماتیك له كۆلێژی زانستی زانكۆی دایك – زانكۆی سه‌لاحه‌دین ئه‌نجامدرا و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له زانایان و توێژه‌رانی هه‌ردوولا به‌شداربوون و بووه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین و سه‌ركه‌وتووترین كۆنفرانسی زانستی ماتماتیك له‌سه‌ر ئاستی عیراق و كوردستان.
لای هه‌مووان ئاشكرایه سازدانی كۆنفرانسی زانستی ده‌رفه‌تێكی گرنگه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی توێژه‌ر و زانایان و ئه‌پده‌یتكردنی زانیاری.
به‌و هۆیه له ساڵی 2019 دووه‌م كۆنفرانسی نێوده‌وله‌تی ماتماتیك به سه‌رپه‌رشتی كۆمه‌ڵه‌ی توێژه‌رانی ئه‌وروپی و هه‌ردوو ڕێكخراوی CIMPA و RNTA وه هه‌روه‌ها به‌شداری كۆمه‌ڵه‌ی خوارزمی عیراقی به ئاماده‌بوونی زیاتر له 180 توێژه‌ر له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
لە درێژەپێدەری ئەو هەماهەنگیە زانستیەدا بەشی ماتماتیک لە كۆلێژی زانست-زانكۆی سه‌لاحه‌دین لەگەڵ ئەو زانکۆ نێودەولەتی و رێکخراوانەدا لە ساڵی 2022 دا سێیەم کۆنفراسی نێودەولەتی خۆی ئەنجامدا بە بەشداری زیاتر لە 190 توێژەر.
جێگای باسە ئەمڕۆ بەشی ماتماتیک لە كۆلێژی زانست-زانكۆی سه‌لاحه‌دین چوارەمین كۆنفراسی نێودەوڵەتی بە بەشداری زیاتر لە 200 توێژەر بەرێوەدەچێت.