
ئەنجومەنى زانکۆى سەلاحەدین کۆبوونەوەى ژمارە (٩)ى ئاسایى ساڵى ئەکادیمی ٢٠١٥ - ٢٠١٦ خۆى لە رۆژى چوارشەممە لە ریًَکەوتى (١١/٥/٢٠١٦) لە باڵەخانەی کۆلێژی پەروەردە/ شەقڵاوە لە قەزای ناوەندی شەقڵاوە بە ئامادەبوونى بەڕێز (پ.ى.د. ڕحمد ڕنور دزەیى) سەرۆکى زانکۆ و سەرجەم ئەندامانى ئەنجومەن ئەنجامدا، لە کۆبونەوەکەدا سەرۆکی زانکۆ پیرۆزبایی لە بەڕێز (پ.ی.د.جوهر فتاح سعید) کرد لە وەرگرتنی پۆستی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و هیوای خواست وەک تیم لە زانکۆ کار بکەن لە پێناو خزمەتکردنی زانکۆ، هەروەها لە کۆبونەوەکەدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە بەهۆی گرینگیان بۆ کۆلێژی پەروەردە لە شەقڵاوە هاتونەتە ئەو کۆلێژە کە بە کردار بسەلمێنین هەموو ئەنجومەنی زانکۆ لەگەڵ پێشخستن و گەورەکردنی کۆلێژەکەیەو هەمووان ئامادەن پاڵپشتی سەرکەوتنی ئەو کۆلێژە بکەن و داواشی لە هەموو کۆلێژەکان کرد هەرچی کەلوپەلی زیادەیان هەیە کە دەتوانرێت سودی لێوەربگیردرێت بە تایبەت کەرەستەی تاقیگەی زانستی بدرێت بەو کۆلێژە، لەبەرئەوەی بەهۆی قەیرانی دارایی هەرێمی کوردستان ناتوانرێت بودجەی پێویستیان بۆ تەرخان بکرێت، چونکە دامەزراندنی ئەو کۆلێژە هاوکات بوە لە گەڵ سەرهەڵدانی قەیرانە داراییەکەی کوردستان.
پاشان ئەنجومەن گفتوگۆی لەسەر گشت بابەتەکانی نێو کارنامەی ئەنجومەن کرد و چەندین بڕیاری گرینگیاندا بۆ خزمەتکردنی زانکۆ. شیاوی باسە سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی سەلاحەدین یەکە یەکەی بەش و هۆبەکانی کۆلێژەکەیان بەسەرکردەوە.
بەروار :٢٠١٦/٥/١٧