له ڕۆژی ٢٢/١٢/٢٠١٤، پرۆفیسۆر ابراهیم حه‌مه‌ڕه‌ش، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی زانکۆی سه‌لاحه‌دین بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا له‌گه‌ل قوتابیانی دکتۆرای شێوازی سپلیت سایت دانیشت بۆ به‌دواداچونی ئه‌و ئاسته‌ی که پێی گه‌یشتوون. دکتۆر ابراهیم بۆ قوتابیه‌کانی روونکرده‌وه که ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه یه‌که‌م راپۆرتی ساڵانه پێشکه‌ش بکه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نامیلکه‌یه‌کی ٨ لاپه‌ڕه‌یی دا به قوتابیه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا پڕی بکه‌نه‌وه و دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی زانستی به‌شه‌کان تێبینی خۆیان له‌سه‌ر ده‌نووسن، لیژنه‌یه‌ک له سه‌رۆکایه‌تی زانکۆ راپۆرته‌کان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و ئنجا بڕیار ده‌ده‌ن که ئایا قوتابیه‌که به‌رده‌وام بێت یان نا. هه‌روه‌ها دکتۆر ابراهیم پێداویستیه‌کانی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م بڕوانامه‌یه‌ی بۆ قوتابیه‌کان باس کرد که گرنگترینیان بڵاوکردنه‌وه‌ی تۆژینه‌وه‌ی زانستیه به‌ر له‌وه‌ی قوتابی نامه‌که‌ی پێشکه‌ش بکات. هه‌روه‌ها مه‌رجه‌کانی تاقیکردنه‌وه‌ی جیهانی زمانی ئینگلیزی و سه‌فه‌ر کردن بۆ زانکۆکه‌ی ده‌ره‌وه و بوونی داهێنانێکی نوێ له تۆژینه‌وه‌که که پێشتر نه‌کرابێت له مه‌رجه هه‌ره سه‌ره‌کیه‌کانن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه‌کان نامه‌که له قوتابیه‌کان وه‌ربگرن به‌مه‌به‌ستی تاقیکردنه‌وه. دکتۆر ابراهیم هانی قوتابیه‌کانی دا که ئاستی تۆژینه‌وه‌کانیان بگه‌یه‌ننه ئاستی جیهانی و وجودیان هه‌بێت له کۆمه‌ڵگای ئه‌کادیمی جیهانی ئنجا له ناو ئینته‌رنێت یان له کۆنفرانسه‌کان بێت و داوای کرد با ئه‌نجامه‌کانیان به‌قه‌د ئه‌وه پاڵپشتیه بێت که زانکۆ و حکومه‌تی کوردستان لێیان ده‌کات.
شایانی باسه زانکۆی سه‌لاحه‌دین ٣٢ پرۆژه‌ی دکتۆرای هاوبه‌شی له‌گه‌ل زانکۆکانی ده‌ره‌وه هه‌یه.
بەروار: ٢٠١٥/١/١٣