
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱۳ـی ۱ـی ۲٠۲٥ بە ئامادەبوونی " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و " پ.د.حسێن سەعدی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و " هندرێن طاهر" بەڕێوەبەری کارگێری زانکۆ باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازە و پڕۆژەکان دوای نۆژەنکردنەوە ڕادەستکرا.
جێگای باسە " سامان محمد " بەڕێوەبەری ئەندازە و پڕۆژەکانی زانکۆ زۆر سوپاسی سەرۆکی زانکۆ و ستافی کارگێڕی کرد لە بەرانبەر هاوکاریکردن و هەماهەنگی بەردەوام بۆ نۆژەنکردیەوە.
لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا دیاری و ڕێزلێنان پێشکەش بە " اسماعیل حمدامین" کرا لە بەرانبەر خانەنشینبوونی.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر