ڕێککەوتی ١٣ـی ٧ـی ٢٠٢٥ ‘ د.کارزان کازم ‘ بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی سەلاحەدین لەگەڵ بەرپرسی هۆبەی تۆماری سەرجەم کۆلێژەکان کۆبوویەوە.
تەوەرەکانی کۆبوونەوە بریتیبوون لە دانانی رێکاری ئیداری بۆ جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی بەرێز سەرۆک و ئەنجوومەنی زانکۆ بۆ کاروکاری قوتابییانی بەرایی لە زانکۆی سەلاحەدین.
هەڵسەندگاندن بۆ تەواوبوونی کاروباری قوتابییانی بەرایی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥
ئامادەکاری بۆ قوتابییانی بەرایی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦
ئامادەکاری بۆ پرۆسەی گواستنەوە و دابەزین لە زانکۆ بۆ قوتابییانی وەرگیراو لە زانکۆ
،هەڵسەندگاندن بۆ پرۆسەی پێواژۆی بۆڵۆنیا سیستەم و دانانی ڕێکاری ئیداری بۆ چۆنیەتی باشترکردن و جێبەجێکردنی ئەم پرۆسەیە
ئامادەکاری بۆ بە سیستەمکردنی و دیجیتاڵکردنی بروانامەی دەرچوون و پێشکەشکردنی داواکاری بروانامە لە زانکۆ بە شێوەی ئۆنڵاین