ئەمڕۆ ڕێکكەوتی 27ی نیسانی 2025 لەمیانی بەرێوەچوونی یەكەم ڕۆژی هەفتەی گشتگیری دارایی لە كۆلێژی بەرێوەبردن و ئابووری زانكۆی سەلاحەدین، "بەرێز کاظم نامق" بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی لقی هەرێمی كوردستان، دەستخۆشی لە سەرۆكایەتی زانكۆ و ڕاگرایەتی كۆلێژی بەرێوەبردن و ئابووری كرد بۆ ئەنجامدانی چالاكیەكە، هاوكات ئامادەیی دەربڕی بۆ كار و پرۆژەی هاوبەش لەگەڵ زانكۆی سەلاحەدین و پێشكەشكردنی هەموو هاوكاریەك بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتر بە تواناكانی قوتابییان و ئامادەكردنیان بۆ بازاڕی كار ئەوەش لەرێگەی كارئاسانی ئەنجامدانی ڕاهێنان لە بانك و دامەزراوە و كۆمپانیاكانی بواری دارایی.
شیاوی ئاماژەیە، ئەمڕۆ یەكەم ڕۆژی چالاكییەكانی هەفتەی گشتگیری دارایی بە بەشداری زیاتر لە 30 بانك و دامەزراوە و كۆمپانیای بواری دارایی لە کۆلێژی بەرێوەبردن و ئابووری زانکۆی سەلاحەدین دەستیپێكرد و بۆ ماوەی 10 لە گشت پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.