
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۲۱ـی ۸ـی ۲٠۲٤ بە ئامادەبوونی " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین " سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و " ئومێد خۆشناو" پارێزگاری هەولێر و " عمید ئارام " بەڕێوەبەری هاوتووچۆی هەولێر و " نێچیرڤان کەلاری" سکرتێری یەکێتی قوتابییان بەردی بناغەی پردی پەڕینەوەی بەردەم بەشەناوەخۆیی شەهید شەوکەت داندرا.
ئەم پڕۆژەیە لە ژێر چاودێری وەزارەتی ناوەخۆ، پارێزگاری هەولێر، بەڕێوەرایەتی هاتووچۆی هەولێر و لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی هاوتووچۆی هەولێر لە ماوەی ۱۸٠ ڕۆژ
جێبەجێدەکرێت
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.