دەقی سوپاسنامەی سەرۆکی زانکۆ
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
لە پای هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی ڕاپەڕاندنی کار و ئەرکەکانتان بە دڵسۆزی و لە خۆبوردوانە و خزمەتکردنی بەرژەوەندی گشتی و بواری ئەکادیمی و زانستی و خۆڕاگریتان بەرانبەر ئەو ئاستەنگ و ئالنگاری و تەنگەژانەی لە ماوەی ئەم ساڵەی خوێندن ڕووبەڕوومان بوویەوە، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز دەکەین ، هیوادارین نموونەتان زۆربێت و هەمیشە سەرکەوتووبن بۆ خزمەتکردنی زانکۆ و کوردستانی خۆشەویست.
پ.د.کامەران یونس محمدئەمین
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر