ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٢١ـی ٩ـی ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و “ د.ئامانج برادۆستی “ بەرپرسی ناوچەی زانکۆ و “ زاهیر زاهیر” بەرپرسی لقی قەڵاتی یەکێتی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان و “ پ.د.حسێن سەعدی” یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری وادارایی “ پ.ی.د.مازن عبدالخالق” ڕاگری کۆلێژی پەروەردە و مامۆستایان و قوتابییان هەڵمەتی پاککردنەوەی کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی سەلاحەدین بەڕێوەچوو.
ئەم هەڵمەتەی پاککردنەوە لەسەرەتای دەستپێکردنی دەوامی زانکۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆ دەستیپێکردووە و تا ئێستا بەردەوامی هەیە و هەموو کۆلێژ و بەشەکان دەگرێتەوە.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر.