ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی سەلاحەدین بۆ ساڵی 2014 ئەمڕۆ دەستیپێکرت، 3545 دەرچوو چاوەڕوانی وەرگرتنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس دەکەن لە 84 پرۆگرامی جیاواز لە 12 کۆلێژ. لەم ژمارەیە مێینە %45 پێکدەهێنن
زانکۆی سەلاحەدین مەراسیمێکی گەورە سازدەکات لە یاریگای هەولێری نێودەوڵەتی، کە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامانەی کابینەکەی و ژمارەیەک پەرلەمانتار، هاوشان لەگەڵ کەسوکاری قوتابیە دەرچووەکان بەشداری دەکەن. لە سبەینێوە، کوردستان دەبێتە خاوەنی نەوەیەکی تر لە دەرچووی بەهرەمەند و راهێنراو کە ئامادەن بەشداری بکەن لە پەرەڵێدانی ئەم هەرێمەدا