![title](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/node-img/436_01504657609.jpg?itok=RGR6_Lca)
لە لێدوانێکیدا (پ.ی.د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیی) سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ماڵپەڕی زانکۆی راگەیاند کە یەکەم رۆژی دەستپێکردنەوەی ساڵی خوێندنی ٢٠١٥ - ٢٠١٦ لە رۆژی ٢٩ی ئەیلول دەبێت کە لەو رۆژەدا یەکەم وانەی خوێندنی ساڵی تازە دەست پێدەکات، لەو بارەوە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی خۆشەویستی زانکۆ دەکاتەوە لە گشت کۆلێژەکاندا کە پابەندی دەوامی فەرمی زانکۆبن و ئامادەبن لە هۆڵەکانی خوێندن، هەروەها ئاگاداری مامۆستایانی بەڕێزیش دەکاتەوە رێنمایی و هۆشیاری لەوە بارەیەوە بڵاوبکەنەوە و بەپێی خشتەی دانراو وانەی خۆیان بڵێنەوە. سەرۆکی زانکۆ داوای لە راگرو سەرۆک بەشە بەڕێزەکانیش کرد رێنمایی پێویست لەو بارەیەوە بدەن بە قوتابیان.
بەروار :٢٠١٥/٩/٢٠