لە دیدارێکى (سفزین نورەدین) باڵیۆزى ئەندەنوسیا لە عێراق لە گەڵ د. ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین و لە چوارچیوەى ئەو پەیوەندییە دۆستانەى لە نێوان هەردوو وڵاتى ئەندەنوسیاو هەرێمى کوردستاندا هەیە بە تایبەت لە رووى زانستى و ئەکادیمى، باڵیۆزى ئەندەنووسیا هەموو ئاسانکارییەکى خستە روو بۆ بەخشینى ڤیزا بۆ ٢٥ مامۆستاى زانکۆى سەلاحەدین، بە ئامانجى بەشدارى بوون لە کۆنفڕانسێکى نێودەوڵەتى زانستى کە لە زانکۆى ـ ئیرلانگە لە سورابایا ئەنجام دەدرێت .
لە دیدارێکدا کە لە شاری هەولێر ئەنجامدرا باڵوێزی ئەندەنوسیا ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی لە پتەوکردنی پەیوەندییە زانستی و ئەکادیمی و رۆشنبیرییەکان لە نێوان زانکۆ کوردستانی و زانکۆ ئەندەنوسییەکان. لە بەرامبەردا سەرۆکی زانکۆ سوپاسی ئاسانکاری و ماندووبونی باڵوێزی ئەو وڵاتەی کر لە بەشداریی مامۆستایانی زانکۆ لەو کونفڕانسەی بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە لەو وڵاتە بەڕێوەبچێت.
بەروار :٢٠١٥/١٠/٦