
پ.ی.د. ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ بە ئامادەبونی دکتۆر محەمەد عەزیز بەڕێوەبەری پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆ پێشوازیکرد لە پرۆفیسۆر دکتۆر میشیل جیلێجان لە پسپۆڕی زانستە سیاسیەکان لە زانکۆی نیوبورک.
لە دیدارێکدا باس لە کاری هاوبەشی زانستی و ئەکادیمی و هاوکاریکردنی کەمپی ئاوارەکانی کوردستان کرا، هەروەها گفتوگۆ کرا لەسەر ئەوە کرا کە ١٥ قوتابی لە بەشی زانستی سیاسی لە زانکۆی نیوبورک لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٧ سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن کە بۆ ماوەی دوو هەفتە لە کوردستان بمێننەوە بەمەبەستی دۆزینەوەی رێگەچارەی زانستی لە نێو کەمپی ئاوارەکان کە راستەوخۆ ئەو قوتابیانە بە هەماهەنگی زانکۆی سەلاحەدین بچن کەمپەکان و دواتر ئەو سەردانە ببێتە بنەمایەک بۆ ئاڵوگۆڕی زانستی لە نێوان هەردوو زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی نیوبورک.
بەروار :٢٠١٦/٥/١٧