شاندێكی زانكۆی سهلاحهدین-ههولێر، كه پێكهاتبوون له ( د.وهلا غازی دزهیی- بهڕێوهبهری سهنتهری پێداگۆجی و د. لوئهی عهبدولقادر عهلی- بهڕیوهبهری كاروباری زانستی و د. سامان قادر)، له ئۆسڵۆی پایهتهختی نهرویج بهشداربوون له خولێكی ڕاهێنان، بەشێوەیەكی كاریگەر لە چوارچێوەی پڕۆژەی APPRAISكه پلانی کارای پڕۆژەکە بریتی بوو لە هەفتەیەکی ڕاهێنان کە بەرنامەكە لە لایەن زانکۆی ئۆسلۆ ئامادەكرابوو بە هەماهەنگی لەگەڵ .UNIMED
هەفتەی ڕاهێنان تایبەت بوو بە WP3 كە هەمووچالاکیەكان بریتی بوون لە چۆنیەتی داڕشتنی پلانی ستراتیژی بۆ شێوازی بەڕێوەبردن و دڵنیایی جۆری لە خوێندن و توێژینەوەدا، لەم خولەی ڕاهێنان نوێنەرانی ٨ زانکۆی هەرێمی كوردستان بەشداربوون بە هاوبەشی لە گەڵ چوار زانكۆی ئەوروپی بۆ تاوتوێكردنی بنەما سەرەكییەكانی جێبەجێکردنی پرۆسەی بۆڵۆنیا بە مەبەستی ئاشنا بوون لە چۆنیەتی جێبەجێکردنی گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی گەورە لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و سوود وەرگرتن بە شێوەیەكی پراكتیكی لە ئەزموونی زانکۆکانی ئەوروپا.
بەرنامەی خولەكە بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:
ڕۆژی یەکەم: پرۆسەی بۆڵۆنیا و کاریگەرییەکانی.
ڕۆژی دووەم: بەڕێوەبەر، یان خۆبەڕێوەبەر؟ سیاسەتەکانی حوکمڕانی خوێندن لە نەرویج.
ڕۆژی سێیەم: بەرپرسیارێتی كۆمهڵایهتی زانکۆ، خزمەتگوزاری خوێندکاران.
ڕۆژی چوارەم: دڵنیایی جۆری لە توێژینەوەدا.
ڕۆژی پێنجەم: پلاندانانی ستراتیژی لە خوێندنی باڵادا.
ئامانجی سەرەكی APPRAIS پشتگیریکردنە لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی پێشكەشكردنی هاوکاری لەگەڵ دامەزراوە ئەوروپییەکان بۆ دووبارە بنیاتنانەوە و مۆدێرنکردنی سیستەمی حوکمڕانی لە دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان/عێراق، لە ڕێگەی گرنگیدان بە پلاندانانی ستراتیژی و دڵنیایی جۆری و جێبەجێکردنی پرۆسەی بۆڵۆنیا بە واتای جێبەجێکردنی بەها دامەزراوەییەکانی وەک سەربەخۆیی زانكۆكان، بەشداریکردن لە بڕیاردان، دڵنیایی جۆری و بە نێودەوڵەتیکردنی زانكۆكان بەمەبەستی جێبەجێکردنی سیستەمی بەڕێوەبردنی باش و پەرەپێدان و مۆدێرنکردنی کەرتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان/عێراق، لە ڕێگەی پەیڕەویكردنی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و بەهێزکردنی کارمەندان و ستافی ئەكادیمی زانکۆکان بۆ بەڕێوەبردن و جێبەجێکردنی کاریگەریانەی گۆڕانکارییەکان
ئامانجی پرۆژەكە بە بریتیی بوو لە:
- بەرزکردنەوەی حوکمڕانی باش بە بەهێزکردن و پەرەپێدانی نەخشەڕێگای بۆ دامەزراوەكان خوێندنی باڵا
- . باشترکردنی تواناکانی دامەزراوەكانی خوێندنی باڵا لەسەر میکانیزمەکانی دڵنیایی جۆری، پلاندانانی ستراتیژی و بەڕێوەبردن.
- پشتگیریکردن لە جێبەجێکردنی پرۆسەی بۆڵۆنیا لەناو دامەزراوەكانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستانی/عێراق.
- . پەسەندکردنی چاکسازی زانکۆ سەبارەت بە حوکمڕانی باش و پرۆسەی بۆلۆنیا.
ڕاگهیاندنی زانكۆی سهلاحهدین-ههولێر