
د.ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین لەگەڵ راگرى کۆلیژى ئەدەبیات و سەرۆکى بەشى تەلارسازى کۆلیژى ئەدازیارى لە ۆرکشۆپدا
بەئامادەبوونى د.ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین و راگرى کۆلیژى ئەدەبیات و سەرۆکى بەشى تەلارسازى کۆلیژى ئەدازیارى ۆرکشۆپێک بۆ د.سیلیسا پیترى نوێنەرى رێکخراوى ئافیۆ IFPO فەرەنسى سازکرا لەهۆڵى بەشى تەلارسازى سازکرا، ئەمەو ئەم ۆرکشۆپە بەبەشدارى نوێنەرانى زانکۆى مووسڵ بوو، لەگەڵ ئەوەى د.جیرالد نوێنەرى رێکخراوەکە و د.غاددە لەزانکۆى بەغدا بەسکایب بەشدار بوون تیایدا باس لەچەندین تەوەر کرایەوە بۆ پاراستنى شوێنەوار بۆ ئەنجامدانى چەندین راهێنان لە زانکۆکانى فەرەنسى تا بتواندرێ چەندین مامۆستاى بەشى شوێنەوار و تەلارسازى لەو راهێنانە بەشدار بن و بتوانن لەداهاتوودا ببنە راهێنەرى چۆنیەتى پاراستنى شوێنەوار لە کوردستان و عێراق لەم رێگەیەوەش راهێندراوەکان بتوانن بەپێى تیور و بنەماکان بتوانن راهێنان بە قۆتابیان بکەن و هەموو لایەکیش بەرچاوروونیەکیان هەبێ بۆ زیاتر پاراستنى شوێنەوار، لەلایەکى دیکەوە جەخت لەوە کرایەوە لەچۆنیەتى وانەگوتنەوە و خوێندنى ماستەر و چۆنیەتى پاراستنى شوێنەوار و مۆزەخانە کرا، تا لە هەموو روویەکەوە راهێندراو باکگراوندێکى ئەکادیمییان هەبێ و لەدواتریشدا هەموو تیۆرەکان ببێتە پراکتیکـ، لەم رێگەیەوەش بتواندرێ گرفت و چاککردنەوەى شوێنەوارەکان هەریەکەو بەپێى بەرنامە و پرۆگرامێک بێ، هەر لەوێدا سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین ئەم هەنگاوەى بەبەرز ترخاند بۆ زیاتر پاراستنى شوێنەوار، هاوکات سەرۆکى بەشى تەلارسازى کۆلیژى ئەندازیارى باسى لەوەش کرد ئەم ۆرکشۆپە بۆ ئەنجامدانى مارستەرێکە لەنێوان بەشى تەلارسازى و شوێنەوار بەسەرپەرشتى ریکخراوى IFPO و چەند زانکۆیەکى فەرەنسییە، لەلایەکى دیکەوە ئامادەبووان و نوێنەران لەرێگەى سکایبەوە هەموو ئامادەکارییەکیان رێکخست بۆ رێکخستنى راهێنانەکان بۆ مامۆستایان بۆ ئەوەى لەداهاتوودا ببنە راهێنەر و بتوانن خزمەت بەپاراستنى شوێنەر بکەن، هەروا شوێنەوارە تەلارەکان بەپێى بنەماکان چاکبکرێتەوە.