
ئەمڕۆ دووشەممە ٧ـی١٠ـی٢٠٢٤، لە ژێرچاودێری لیژنەی رێكخستنی هونەرمەندان بە هاوبەشی سەنتەری ڤاڵا و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانكۆی سەلاحەدین خولی فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ قوتابییان و دەرچووانی بەشە پزیشكییەكان بەڕێوەچوو.
خولەكە چەند بابەتێكی لە خۆگرتبوو، وەك سووتان، شكان، خنكان، خوێنبەربوون، نەوت خواردنەوە و پێوەدانی مار و دووپشك، پۆلینكردنی فریاگوزاریی یەكەمی و گواستنەوە و لەجێچوون، لەلایەن راهێنەر (پ. ئیسماعیل نەبی چۆمانی) كە هەڵگری بڕوانامەی دیبلۆم و بەكالۆریۆسە لە زانستی پەرستاری، بەشێوەیەكی زانستی ئەو بابەتانە بۆ بەشداربوان شی كرانەوە.
ژمارەی بەشداربووان، نزیكەی ١٠٠ كەس بوون و خولەكە زیاتر لە ٥ كاتژمێری خایاند، بڕوانامە بەسەر گشت بەشداربوان دابەش كرا.