
فێرکادێمی پڕۆگرامی بێتا ڕادەگیێنێت کە تایبەتە بە توێژینەوە لەبارەی پەروەردە و فێربوون، بۆ زیاتر تێگەیشتن لە ئالنگاری و گرفتەکانی فێربوون و بەدەستهێنانی کارامەیی پێویست لە کوردستان.ئەم پڕۆگرامە وادەکات کە فێرکادێمی بتوانێت تەواوی توانای خۆی لەو چاڵاکییانە بخاتە گەڕ کە زۆرترین سوود بە ئێوە دەگەیێنن و ئەزموونێکی باشتری فێربوونتان پێشکەش بکات.
پرۆگرامی بێتا چییە؟ پڕۆگرامی بێتا، ئامانجی سوود وەرگرتنە لە ئەزموون و بیروبۆچوونی هەر گەنجێک کە ئارەزوو دەکات بەشێک بێت لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگا لە کەرتی پەروەردەدا. هەروەها دەستپێشخەرییەکی توێژینەوەییە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی پراکتیکی لەو کەلێنانە بکۆلینەوە کە لە بورەکانی پەروەردەدا هەن، تاکو بتوانین بە یەکەوە باشترین پەروەردە دەستە بەر بکەین.
لە ئەنجامی ئەم پرۆگرامەدا، فێرکادێمی چەندین خول و بەرنامە و پێداویستی فێربوون بەردەست دەکات بۆ فێرخوازان لە هەرێمی کوردستان.
بۆچی بەشداربین لە پرۆگرامی بێتا؟
١. دەستگەیشتن بە خول و نوێکارییەکانی فێرکادێمی بەشێوەیەکی پێشوەختە.
٢. بەشداربوون لە هەموو خولە ڕەسەنەکانی فێرکادێمی بێ بەرامبەر.
٣. ئۆفەری تایبەت بۆ خزمەتگوزارەیەکانی فێرکادێمی.
٤. کاریگەری دروستکردن لەسەر پلان و بەرنامەکانی فێرکادێمی.
ببە بە بەشێک لە پرۆگرامی بێتا و یارمەتیدەر بە لە پێشکەشکردنی پەروەردەیەکی باش و تەندروست لە هەرێمی کوردستان.