هەلی ئاڵوگۆڕی قوتابیان بە پشتیوانیکراوی تەواوی دارایی لەچوارچێوەی پرۆگرامی Erasmus+ لەگەڵ زانکۆی تۆرینو (ئیتالیا) – وەرزی پایزی ٢٠٢٦-٢٠٢٧
لەژێر چاودێریی بەرێز پ.د. کامەران یونس محمدامین سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، هەردوو بەشی ماتماتیك و زانستی کۆمپیوتەر لە کۆلێژی زانست بەهەماهەنگی لەگەڵ بەشی Erasmus+ لە سەرۆکایەتی زانکۆ، پرۆگرامێکی ناوازەی ئاڵوگۆری قوتابیانی خوێندنی بەرایی بەهاوبەشی لەگەڵ زانکۆی تۆرینۆ لە وڵاتی ئیتاڵیا ڕادەگەیەنێت.
پرۆگرامەکە بریتییە لە ناردنی دوو (٢) قوتابی لە بەشی ماتماتیك و یەك (١) قوتابی لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە کؤلێژی زانست بۆ زانکۆی تۆرینۆ لە ووڵاتی ئیتاڵیا بۆ وەرگرتنی کۆرسی پایزە بۆ ساڵی ئەکادیمیی ٢٠٢٦-٢٠٢٧. کۆرسەکە بۆ ماوەی پێنج مانگ دەبێت لە ١٠/٩/٢٠٢٦ تاوەکو ١٠/٢/٢٠٢٧ لە زانکۆی ناوبراو. گشت خەرجییەکانی سەفەر و مانەوە لەسەر بودجەی بەرنامەی Erasmus+ دەبێت کە یەکێتی ئەوروپا دابینی دەکات. ئەو پرۆگرامە لە چوارچێوەی ئەو هەماهەنگییە نێودەوڵەتییانە دێت کە زانکۆمان لەگەڵ هاوبەشانی ئەوروپی ڕێکیدەخات بۆ قوتابییەکانمان.
بۆ ئەم مەبەستە، بانگهێشتی قوتابیانی پۆلی دووەم و سێیەم لە هەردوو بەشی ماتماتیک و زانستی کۆمپیوتەر لە کۆلیژی زانست دەکەین سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن بۆ خۆتۆمارکردن. دوا وادە بۆ خۆتۆمارکردن ڕۆژی شەممە رێکەوتی ١١/٤/٢٠٢٦ و هەروەها چاوپێکەوتن لە ڕۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٤/٤/٢٠٢٦ لە سەرۆکایەتی زانکۆ ئەنجام دەدرێت.
https://docs.google.com/forms/d/1R4VfNCo0DQwZkOg8nnMy1-OuqagDDona5V951dlJOow/preview