
ناوەندی ۱۰ گرفت ۱۰ چارەسەر مۆدیلێکی کاری کومەڵایەتییە بەسەرکردایەتی گەنجان.
ئەم مۆدێلە کار لەسەر ئەو گرفته ناوخۆییه بچووک و بەردەوامانه دەکات که پێویستیان بەچارەسه ری کردەیی هەیه و دەبێت لەماوەیەکی دياريكراودا جێبەجێبکرێت.
هەموو مانگێک گەنجانی خاوە پێشینەی جیاواز بەیەکەوه کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی ۱۰ گرفت کە لەلایەن خودی کومەڵگەوه دەستنیشانکراون بەمەبەستی باشترکردنی ژیانی
ڕۆژانه لەگەڕەک و شوینه گشتییەکاندا.
گرفتەكان لەلایەن هاوولاتییانەوه پیشکەش دەکرین و له ڕێگه ی پڕۆسەیەکی هەڵسەنگاندنی ڕوونەوه هەڵدەبژێردرێن چارەسەرەکانیش به بودجەیەکی گونجاو دیاریکراو و به گویره ی پلانیکی ورد جێبەجێدەکرێن .
تەواوی چالاکییەکان به ئاشکرا تومار دەکرێن و بڵاودەكرینەوه تا بەرپرسیاریەتی متمانەی خەڵک بپارێزن.