
د. ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین بە یاوەرى ژمارەیەک لە مامۆستایانى پسپۆر لە بوارى RS و GL S و تەکنەلۆژیاى خۆراک و رووپێوان بەشدارى کۆبوونەوەیەکیان کرد لە شارى ڤیلینسى پایتەختى لیتوانیا.
کۆبوونەوەکە وەک سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین رایگەیاند : پەیوەست بوو بە بەرنامەى ئیراسمۆس پلاس کە بە پشتگیریى دارایى یەکیتى ئەوروپا ئەنجام دەدرێت ، هەردوو زانکۆى سەلاحەدین و دهۆکیش لە هەرێمى کوردستاندا بەشدارى تێدا دەکەن، جگە لە چەند زانکۆیەکى ئێرانى و ئەوروپى لە سویدو هۆڵەنداو پورتوگال و لیتوانیا.
بەرنامەکە ماوەى دوو ساڵ دەخایەنێت و چەندین کۆرسى ماستەر دەگرێتە خۆى لە بوارەکانى (GLS) ئەمنیەتى خۆراک و ژینگەو کەشناسى و روو پێوان و هایدرۆلیجى ئەندازیارى مسیۆدۆل جى ، کە بۆ سوودو بەرژەوەندى قوتابیانى خوێندنى باڵا دەخرێنەکار.