سەنتەری پەرەپێدانی كار
تێڕوانین گشتی
ساڵی 2015، بە دەستپێشخەری ڕێکخراوى ئایرێكسی ئەمریكی IREX و بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، هاوكات بە پاڵپشتی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، سەنتەرەکانی پەرەپێدانی كار (CDCs) لە هەرێمی كوردستاندا دامەزران.سەنتەری پەرەپێدانی كاری زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر لەهەمان ساڵدا دامەزراوە، كە هاوکاری قوتابییان و دەرچوان دەکات لە پلاندانان بۆ ڕێڕەوی پیشەیی و دۆزینەوەی ئاسۆی پیشەیی باشتر، لەکاتی خوێندنی زانکۆ و دوای تەواوکردنی خوێندن.
چالاكییەكانی سەنتەر هاوتەریبە لەگەڵ ئەرکی زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر بۆ گەیشتن بە ئاستی نایاب لە ناوچەکەدا. هەروەها بۆ یارمەتیدانی قوتابییان بۆ دۆزینەوەی ڕێگە و شێوازەكانی كار کە جێگەی سەرنجیان بێت، لەم ڕوانگەیەوە، سەنتەر خزمەتگوزارییەكانی مەشقکردن، ڕاهێنان، وۆرکشۆپ، سیمینار، پێشانگەی کار، و بەرنامە بۆ پەرەپێدانی كار و پیشەیی پێشكەش دەکات، جگە لە پێشکەشکردنی هاوکاری و ئامۆژگاری بە درێژایی چالاکیی و پرۆگرامە جیاوازەکان بە پاڵپشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوى IREX، بە پاڵپشتی باڵیۆزخانەی ئەمریکا/ بەغدا.
دیدگا
دیدگاکەمان بەهێزکردنی قوتابییان و دەرچوانی زانكۆی سەلادینە، بۆ دۆزینەوەی سەرکەوتنی پیشەیی درێژخایەن، کە لەگەڵ بەرژەوەندی و بەهرەکانیان هاوتەریب بێ و یارمەتیان بدات لە گەشتکردن بە بازاڕی کاردا کە لە گۆڕانی بەردەوامدایە.
پەیام
پەیامی سەنتەر دابینکردنی سەرچاوە و پشتگیرییە بۆ قوتابییان و دەرچوانی زانكۆی سەلاحەدین، لەپێناو هاوکاریکردنیان لە گەیشتن بە ئامانجە پیشەییەکانیان لەڕێگەی دروستکردنی پەیوەندی تایبەتمەند و پەیوەندیکردنیان لەگەڵ خاوەنکارەکان لە هەرێمی کوردستان. هەروەها یارمەتیدان لە بەستنەوەی قوتابییان بە کەرتە پیشەسازییەکان و کۆمپانیاکان و ڕێکخراوەکانەوە، لە ڕێگەی ئاسانکاری بۆ پەرەپێدانی سەرکردایەتی و تۆڕەکان و تواناکانی پەیوەندیکردن، جگە لە بەڕێوەبردنی دەرفەتەکانی ڕاهێنان.
بەها سەرەکییەکان
- دادپەروەری و گشتگیری، بەشێوەیەك کە هەموو قوتابییان و دەرچوانی زانكۆی سەلاحەدین، دەستیان بە هەمان دەرفەت بگات.
- پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پشتگیری پیشەیی بە شێوەیەکی دادپەروەرانە هاوكات مانادار و سەرنجڕاکێش.
- هاندانی فێربوونی درێژخایەن بە پێدانی ئامراز و دەرفەتی پێویست بۆ بەردەوامبوون لە گەشەکردن لە ڕووی پیشەییەوە.
- لێكگەیشتن و پەیوەندیکردن لە نێوان قوتابییان، دەرچوان، مامۆستایان و خاوەنکارەکان بۆ پراکتیزەکردنی هەماهەنگی و هاوسۆزی لەپێناو دامەزراندنی پەیوەندییەکی بەهێز.
- هاوکاری لەگەڵ هاوبەشەکان لە ڕێگەی لایەنە پەیوەندیدارە جیاوازەکانەوە بۆ هاوبەشکردنی بیرۆکە و سەرچاوەکان.
- بەدواداچوون بۆ ڕەوتە نوێیەکان و ئاسۆی دامەزراندن لە بازاڕی کاردا، لەرێگەی بەدواداچوون لەگەڵ بەشە ئەکادیمییەکان، خاوەنكاران و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر.
ئامانجە سەرەکییەکانی سەنتەر لەسەر ئاستی خوێندنی باڵا
- هاوڵدان بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان زانکۆ و پیشەسازی.
- ئامادەکردنی قوتابییان بۆ بازاڕی کار.
- گۆڕینی بیرکردنەوەی قوتابییان لەچاوەڕوانی دامەزراندن، بۆ گرنیگدان بە پێشخستنی تواناكانیان بۆ كەرتی تایبەت و پێشبركێ.
- پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پشتگیری لەبواری پیشەیی گشتگیر.
- ئەنجامدانی مەشق و ئەزموونی پراکتیکی (پرۆگرامەكانی پەرەپێدانی تواناكان).
خزمەتگوزارییەکانی سەنتەر
- ڕێکخستنی سیمینار، وۆرکشۆپ و بۆنە تۆڕییەکان بۆ ئەوەی قوتابییان پەیوەندییان بە دەرچوانی پێشوو و خاوەنکارەکانەوە هەبێت.
- پێشكەشكردنی ڕاوێژکاری لەبواری پیشەیی.
- ئامادەكردنی لیستی نوێ بۆ دەرفەتەكانی ڕاهێنان و پەرەپێدانی تواناكان، ناو زانکۆ و ئامادەكاری بۆ سوودوەرگرتن لە دەرفەتەكانی دەرەوەی زانکۆ.
- ڕاگەیاندنی هەلی کارە بەردەستەکان.
- دابینکردنی کۆبوونەوە بۆ ئاسانکاری قوتابییان بۆ گەڕان بەدوای ئارەزوو و لێهاتوویی و بەهاکانیان، و بڕیاردانی ئاگادارانە سەبارەت بە ڕێڕەوی پیشەکەیان.
- یارمەتیدانی قوتابییان و دەرچوان لە دروستکردنی سیڤی کاریگەر.
- دابینکردنی دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوە جۆراوجۆرەکان، وەک سەرچاوەی پەیوەست بە پیشە ئامرازە ئۆنلاینەکان.
- پاراستنی پەیوەندی لەگەڵ دەرچوان بۆ پێشکەشکردنی ڕێنمایی و ڕاهێنەرایەتی بۆ قوتابییانی ئێستە.
- ڕێکخستنی پێشانگەی کار، تاكوو قوتابییان بتوانن لەگەڵ خاوەنکاران کۆببنەوە و کارلێک بکەن.
بەشداریکردنی قوتابییان
لەرێگەی پەرەپێدانی ئامرازی گونجاو بۆ زیادکردنی هۆشیاری و بەشداریکردنی قوتابییان، لەپێناو سوودمەندبوون لە خزمەتگوزارییەکانی سەنتەر، لەوانەش هەڵمەتەکانی كار، هاوبەشی لەگەڵ مامۆستایان، و بەکارهێنانی ئامراز و پلاتفۆرمی دیجیتاڵی بۆ گەیاندنی پەیام.
هاوبەشی و هاوکاری
لەپێناو هاوبەشی و هاوكاری لەگەڵ پیشەسازیدا، سەنتەرمان كۆمەڵێك رێكاری بەردەوام بەكاردێنێت، ئەوەش بۆ دامەزراندنی و گەشەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ دامەزراوە، ڕێکخراوەکان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان، جگە لە خاوەنکارە ناوخۆییەکان، دەرچوانی پێشوو و زانکۆکانی تر بۆ دروستکردنی دەرفەت بۆ قوتابییان.