ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٩ـی ٦ـی ٢٠٢٦ بە سەرپەرشتی “ پ.د.کامەران یونس محمد امین ‘ سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و بە ئامادەبوونی “ پ.د.حسێن سەعدی “ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و “ زاهیر زاهیر “ بەرپرسی لقی قەڵات و ژمارەیەک بەڕێوەبەر کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پڕوگرامی ئاڵوگۆڕی قوتاببیان بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆ دەربارەی ڕێکخستن و چۆنییەتی ناردنە دەرەوەی قوتابییانی زانکۆی سەلاحەدین بۆ وڵاتانی عەرەبی و پێشوازیکردن لە قوتاببیانی وڵاتانی عەرەبی بۆ زانکۆی سەلاحەدین کرا.
جێگای باسە زانکۆی سەلاحەدین بە نزیکەیی پێشوازی لە ٣٠ قوتابی دەکات و ٣٠ قوتابی دەنێرێتە وڵاتانی عەرەبی.
ئەو وڵاتانەی کە قوتابی بۆ دەنێردرێن و قوتابی لێوە دێتە زانکۆی سەلاحەدین بریتین لە “ ئوردن، سلطنە عمان” مصر، یەمەن، فلصطین” .
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر.