
د. ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین لەگەڵ یاریدەدەری سەرۆکی ژمارەیەک لە زانکۆکانى ئەڵمانیا.
لە پێناو بەدواداچوونەوەى ئەو بەرنامانانەى زانکۆى سەلاحەدین لە گەڵ زانکۆ ئەڵمانیەکان هەیەتى د. ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین، ژمارەیەک لە زانکۆکانى ئەڵمانیاى بەسەرکردەوە، دواى بەشدارى کردنى لە کۆرسێکى مەشق کردن لە زانکۆى ئیرلانگن ـ نۆرینبیرغ کە تێیدا زیاتر لە ٢٠ مامۆستاى کولێژى بنەڕەتى زانکۆى سەلاحەدین بۆ ماوەى دوو هەفتە مەشق وەردەگرن لە سەر چەندین بوارى پەروەردەى فرەیى و پیشەى ئازاد .
شایانى باسە لە ماوەى پێنج ساڵى رابووردوودا چەندین مامۆستاى زانکۆى سەلاحەدین بە هاوکارى رێکخراوى دادى ئەڵمانى لە ئەڵمانیا لە چەندین بوارى پەروەردەیى مەشقیان پێکراوە ، کە لە ئەنجام دا زیاتر لە دوو هەزار مامۆستاو قوتابى سوود مەند بوونە لەو پرۆگرامە زانستیە ئەڵمانیە و کاردانەوەیەکى ئەرێنى دیارو بەرچاوى هەبووە لە قوتابخانەکانى هەرێمى کوردستان ،لە گەڵ ئەو بەرنامەیەى بۆ فرە نەتەوەیى و پێکەوە ژیانەى لە کوردستاندا هەیە ، سەنتەرێکى تایبەتیش بۆ ئەو پێکەوە ژیانە لە زانکۆى سەلاحەدین دامەزراوە ، وێڕاى ئەگەرى دانانى ئۆفیسێک بۆ بەرەو پێشەوە بردنى بیرۆکەى کارى پیشەى ئازاد لە هەرێمى کوردستان، بە بەشدارى زانکۆ ئەڵمانیەکان .
هەر لە دریژەى دیدارەکانى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین لە ئەڵمانیا، لە گەڵ یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى توێژینەوە لە زانکۆى ئیرلانگن کۆبۆوە،لەو دیدارەدا کە د. سیروان عارەب راگرى کولێژى پەروەردەى بنەڕەتى ئامادە بوو،تیشک خرایە سەرە پەرەپێدانى پەیوەندى نێوان هەردوو زانکۆ بە تایبەت لە بوارى توێژینەوەى زانستى هاوبەش و خوێندنى باڵا،هەروەها پرۆژەى ئامادەکردنى کتێبَک دەربارەى رەوشى پەروەردەیى لە هەرێمى کوردستان و عیراق ،بە هاوکارى ژمارەیەک مامۆستاى شارەزاى ئەڵمانى تاوتوێ کرا.
هەر لە میانى سەردانەکەدا سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین سەردانى زانکۆى ئەندازیارى و زانستە پراکتیکییەکانى کرد لە شارى کاریسلۆ ،لەوێ لە گەڵ یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى توێژینەوەو میکاترۆنیک و سەرۆک بەشى میکانیک، تاوتوێ ى ئەو پرۆگرامە کرا کە کولێژى ئەندازیارى زانکۆى سەلاحەدین ماوەى هەشت ساڵە سوودى لێ دەبینێ وچەندین کۆرسى راهێنانى لە بوارى وزەو ئەندازیارى لە ئەڵمانیاو هەولێر ئەنجام داوە .
هەر لە پەراوێزى ئەو دیدارەدا سەرۆکى زانکۆ چەند رێکەوتنێکى نوێ ى واژوو کرد و تاوتوێ ى چەندین پرۆژەىزانستى تر کرا کە بە هاوبەشى ئەنجام دەدرێن بۆ پیشخستنى ئاستى زانستى و سوود وەرگرتن