
زانكۆی سهلاحهدین پێشوازی لە ژمارەیەک قوتابی زانكۆكانی میسر و فەڵەستین و بەحرەین کرد
ئهمڕۆ ڕێككهوتی ۱۷ی ۷ی ۲٠۲٤ لە ژێر چاودێری "پ.ی.د.كامهران یونس محمدئهمین" سهرۆكی زانكۆی سهلاحهدین، پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابییان بۆ ئەنجامدانی مەشقی هاوینە دەستی پێكرد، كە تیایدا بە فەرمی پێشوازی لە ژمارەیەک قوتابی زانكۆكانی "میسڕ و بەحرەین و فەڵەستین كرا.
هاوكات مەڕاسیمێکی شایستە بۆ بەخێرهاتنیان ڕێکخرا، لە مەڕاسیمەكەدا باس لە مێژووی زانکۆی سەلاحەدین، هەولێری پایتەخت و
هەرێمی کوردستان بەگشتی کرا.
لە چوارچێوەی پڕۆگرامەكەدا، قوتابییانی میوان لە بەشەكانی شوێنەوار، گەشتوگوزار، بایۆتەکنەلۆجی، فیزیۆسراپی، کۆمپیوتەر و ئەندازیاری بۆ ماوەی مانگێك ڕاهێنانی زانستی لە زانكۆی سەلاحەدین وەردەگرن.
جێگای ئاماژهپێدانه، سهرۆكی زانكۆی سهلاحهدین لە ماوەی ڕابردوودا یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ ژمارەیەک زانکۆی حکومی عەرەبی و ئەوڕوپی واژۆکرد بە مەبەستی ئاڵوگۆڕکردنی قوتابییان لە نێوان زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆکانی بەشداربوو.
ڕاگهیاندنی زانكۆی سهلاحهدین – ههولێر.