
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین د.ئەحمەد دزەیی لە وۆرک شۆپدا
سەنتەری توێژینەوەی سیاسی و ستراتیژی لەزانکۆی سەلاحەدین بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی هۆڵەندی بۆ توێژینەوە ( NWO ) و ئینتیتیوتی هۆڵەندی بۆ پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان ( Clingdael) وۆرک شۆپێکى لەژێر ناونیشانی (رووبەرووبوونەوەی توندوتیژی ئەوپەری لەرێگەى ئاسایشی مرۆیی لە عیراق و هەرێمی کوردستان ساز کرد، لە وۆرک شۆپەکەدا کە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین (د.ئەحمەد دزەیی) و وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم (د.پشتیوان سادق) و کونسوڵی هۆڵەندا و نوێنەری پێکهاتە جیاوازەکان و ژمارەیەکی بەرچاوی توێژەر و مامۆستای زانکۆ تێیدا ئامادەبوو، بابەتی توندوتیژی و ئاسایشی مرۆیی بە چری گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
لەسەرەتای وۆرک شۆپەکەدا بەرێز (پشتیوان سادق) وەزیری پەروەردە بابەتێکی پێشکەش کرد سەبارەت بە سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەرووبونەوەی توندوتیژی لەمیانەى هەردوو وەزارەتی پەرەوەردەو و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی روونکردەوە.
وەزیرى پەروەردە لەبەشێکی قسەکانیدا ووتی :ئێمە وەک هەرێمی کوردستان لەرووی ئاسایشەوە لە ئەمانەتێکی زۆرداینە بەراورد بەبەشێکی زۆری ووڵاتانی جیهان و ناوچەکە، یاسایەکی تایبەتمان هەیە بۆ رووبەرووبونەوەی تیرۆر، لەگەڵ ئەوەش رێکخراوەکانى کۆمەڵەگەی مەدەنی لەم روەوە رۆڵێکی باڵایان هەبووە.) هەروەها ووتی (ئێمە لە وەزارەتی ئەوقاف لەرێگەی مامۆستایانی ئاینیەوە ویستومانە ئەوە روونبکەینەوە کە ئاینی ئیسلام دوورە لەتوندوتیژی، هەروەها لە وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی پەروەردەمان رێکخستۆتەوە بەشێوەیەک کە دژی توندوتیژی بێت.)
لەبەشێکی دیکەى وۆرک شۆپەکەدا سەنتەری توێژینەوەی سیاسی و ستراتیژی دەرەنجامی راپرسیەکی بڵاوکردەوە لەسەر هەمان بابەت کە لەسەرتاسەری عیراق ئەنجامی دابوو، دواتر بەشداربووانی وۆرک شۆپەکە بۆچوون و سەرنجی خۆیان لەسەر بابەتی چۆنیەتی رووبەرووبوونەوەی توندوتیژی خستەروو. لەکۆتاییشدا کارەکانی وۆرک شۆپەکە پوخت کرایەوە بۆ دوو تەوەرە، یەکەمیان دەست نیشان کردنی هۆکارە سەرەکیەکانی توندوتیژی ئەوپەری، دووەمیشیان پەیوەست بوو بە شێوازی رووبەرووبونەوەی توندوتیژی لە عیراق و هەرێمی کوردستان.