
پ.د.ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆ لەگەڵ پرۆفیسۆرە نوێییەکانی زانکۆى سەلاحەددین
رێککەوتی ٢٣- ١- ٢٠١٩ لە سەنتەری رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زانکۆی سەلاحەدین، مەراسیمی رێزلێنان و خەڵاتکردنی پرۆفیسۆرە نوێییەکان و ئەو توێژینەوانەی فاکتەری کاریگەریان هەیە بۆ ساڵی ٢٠١٨ - ٢٠١٩ بەڕێوەچوو.
لە دەستپێکی مەراسیمەکەدا، دکتۆر ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆ تیشکی خستە سەر پێشکەوتنە بەردەوامەکانی زانکۆ و ئەو رۆڵەی لە بەرەوپێشبردنی رەوتی زانستی و ئەکادیمی هەیە و تێیدا گوتی: شانازی بە زانکۆی دایک دەکەین و بەردەوام لە بەرەو پێشچوون دایە و چەندین زانکۆی دیکە لەم زانکۆیەدا لە دایک بووە. گرنگی زۆری داوە بە توێژینەوەی زانستی، بەردەوام هانی مامۆستایانی داوە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی. بەتایبەتی لە گۆڤارە ئەکادیمی و زانستییەکانی ئەوانی فاکتەری کاریگەریان هەیە. لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی زانکۆ تیشکی خستە سەر پرۆژەی ریزبەندی نیشتمانی زانکۆکانی کوردستان و گوتی: سەرباری نەبوونی کەمپی زانکۆیی، بەڵام خۆشبەختانە ئەم ساڵەکە زانکۆکەمان پلەی یەکەمی سەر ئاستی زانکۆکانی کوردستانی بەدەستهێنا. ئەمەش بە هەوڵ و کۆششی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سەلاحەدین، بەتایبەتی مامۆستایانی وەکو ئێوە کە لە چالاکییە زانستیی و ئەکادیمییەکانیان زانکۆی سەلاحەدینیان گەیاندە لوتکە. ئەمە جگە لەوەش زانکۆی سەلاحەدین چەندین پەیوەندی زانستی لەگەڵ زانکۆ بەناوبانگەکانی جیهان هەیەتی و لە چەندین بواری ئەکادیمی رێککەوتنامەی واژووکردووە. لە کۆتایی وتەکەیدا سەرۆکی زانکۆ، هیوای خواست بەزووی کەمپی نوێی زانکۆی سەلاحەدین تەواو بکرێت و ئەو دامودەزگایانەی پەیوەندیدارن بەم بابەتەوە، ئەرکەکانیان بەجێبگەینن.
هەر لە درێژەی مەراسیمەکەدا، لە بەرامبەر هەوڵ و کۆششەکانی لە بەرەو پێشبردنی زانکۆی سەلاحەدین و بە یەکەم بوونی لە ریزبەندی نیشتمانی زانکۆکانی کوردستان، خەڵاتی رێزلێنان لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی سەلاحەدین بەخشرایە سەرۆکی زانکۆ. دواتر دەستکرا بە رێزلێنان و خەڵاتکردنی پرۆفیسۆرە نوێییەکان و ئەو توێژینەوانەی فاکتەری کاریگەریان هەیە بۆ ساڵی ٢٠١٨ - ٢٠١٩.
ناوی پرۆفیسۆرە نوێیەکان:
١- پ. د. ئەحمەد ئەنوەری دزەیی، سەرۆکی زانکۆ - پەروەردە/ کیمیا
٢- پ. د. ئەحلام ڕبراهیم وەلی، راگری کۆلیژی بەڕێوەبردن و ئابووری
٣- پ. د. لوئەی عەبدولقادر، بەڕێوەبەری خوێندنی باڵا و کاروباری زانستی.
٤- پ. د. فارووق امام حەوێز، کۆلیژی پەروەردە.
٥- پ.د. سەعدوڵڵا عەباس رەشید، کۆلیژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان.
٦- پ. د. امید نجم الدین مستەفا، کۆلیژە زانستە ئیسلامییەکان.
٧- پ.د. رعد عبدالحمید تۆفیق، کۆلیژی یاسا
ناوی ئەو مامۆستایانەی، کە توێژینەوەکانیان فاکتەری کاریگەریان بۆ ساڵی ٢٠١٨ - ٢٠١٩
١- د. کارزان عبدالمحسن محمد
٢- م. پاوان سیروان فارس
٣- د. نبیل عادل فخری
٤- د. سامان قادر مولود
٥- د. ئاکۆ حسین محمود
٦- د. دارا محمد خورشید
٧- د. میدیا نوری عبداللە
٨- م. کارزان خلیل حمید
٩- د. کاروان یاسین کریم
١٠- پ.ی.د تحسین غفور عبداللە
١١- د. نازم رسول