
ئەمڕۆ ئێوارە ڕێککەوتی ۱ـی ۳ـی ۲٠۲٥ بە ئامادەبوونی " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین " سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و " بڵند اسماعیل " بەرپرسی لقی دوو " و " د.ئامانج برادۆستی " بەرپرسی ناوچەی زانکۆ و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ ڕاگری ژمارەیەک کۆلێژ و مامۆستایان و فەرمانبەرانۆ بەشکوە یادی کۆچی دوایی ڕابەری روحی و نەتەوەییمان ( مەلا مستەفا بارزانی ) کرایەوە.
لەسەرەتادا پێشانگایەکی وێنەیی کرایەوە کەتێیدا وێنەکانی ئەو ڕابەرە کاریزماییە مەزنە نمایشکران.
دواتر لەلایەن پ.ی.د.هاوژین عمر پانێلێک پێشکەشکرا بەبەشداری "پ.ی.د.قارەمان حەیدەر رەحمان" کە باسی لەڕۆڵی مستەفا بارزانی کرد لەپێشەوایەتیکردنی دۆزی ڕزگاریخوازی کورد و "م.نەوشیروان شەریف " بەڕێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان کە پاشخانی هزری سیاسی مستەفا بارزانی خستەڕوو.
لەکۆتاییشدا لەلایەن ئامادەبوانەوە گفتوگۆ دەربارەی تەوەرەکانی پانێلەکە کران.