
ڕێککەوتی 4ی 3ی 2025 "پ.ی.د. كامەران یونس محمدامین" سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین، بە ئامادەبوونی "د. ئاوارە ابراهیم" بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆ، "م. حسین احمد مستەفا" بەرێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی كار CDC، و "م.ی. ئاریان حسین سلیمان" بەرێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی، پێشوازیكرد لە "ئەندازیاری شارەزا سەعدیە فلەیح حەسون" سەرۆکی کۆمەڵەی پێکەوە بۆ پاراستنی مرۆڤ و ژینگە.
ئامانج لە دیدارەكە واژۆكردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بوو لەگەڵ کۆمەڵەی ناوبراو، كە یاداشتنامەکە چوارچێوەیەک بۆ هەوڵە هاوبەشەکان لە هەڵمەتەکانی هۆشیاری تەندروستی و ژینگەیی، توێژینەوەی زانستی هاوبەش، بەرنامەکانی ڕاهێنان و پەرەپێدانی لێهاتوویی بۆ قوتابییان دادەمەزرێنێت لەگەڵ پشتگیریکردن لە پڕۆژەکانی پەیوەست بە تەندروستی و بەردەوامیی ژینگەیی، لە هەمانکاتدا پەیوەندییە میدیاییەکان بەهێز بکات بۆ بەرەوپێشبردنی هۆشیاری گشتی. شیاوی ئاماژەیە، ئەم ڕێککەوتنە ڕەنگدانەوەی هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆكی زانکۆی سەلاحەدینە بۆ فراوانکردنی هاوبەشییەکان، بەرزکردنەوەی هاوکارییەکانی توێژینەوە، و بەشداریکردن لە بنیاتنانی توانا و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی.