
ئهندامانی زانكۆی سهلاحهدین بۆ ڕانكی نیشتیمانی زانكۆكان.
بە ئامادەبوونی هەریەك لە دكتۆر ئەحمەد دزەیی (سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین) و دكتۆر مستەفا صابر العطار (یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی) و د.هیوا یاسین (بەرێوەبەری گشتى سەنتەری توێژینەوە)، ڕۆژی پێنج شهممه لە سەنتەری ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی زانكۆی سەلاحەدین سیمینارێكی تایبەت بەرێوەچوو بو ئه ندامانى ليژنهى رانكينگ سەبارەت بەرێزبەند (ڕانكینگ) زانكۆكانی هەرێمی كوردستان. لە سیمینارەكەدا تیشك خرایە سەر چۆنیەتی خۆئامادەكردنی زانكۆی سەلاحەدین بۆ ئەم ریزبەندیە بۆ ئەوەی لە كۆی بوارە پەیوەندیدارەكاندا زۆرترین خاڵ بە شایستەییەوە بەدەست بێنێت.