
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لەگەڵ ڕاوێژکاری کولتوری کونسڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران
د. ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، پێشوازی لە( ئیستیری) ڕاوێژکاری کولتوری کونسڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد
لە دیدارەکەدا کە د. عاتف فەرهادی ڕاگری کۆلێژی زمان و م. تەڵعەت تاهیر یاریدەدەری ڕاگر ئامادە بوون ،تاوتوێ ى کردنەوەی خولێکى زمانی فارسیان کرد لە زانکۆی سەلاحەدین .
بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆکى زانکۆ ئامادەیى تەواوى زانکۆى دەربڕى بۆ کردنەوەى ئەو خولە .
خولەکە کە بڕیار وایە لە سەنتەرى زمان بەهاوکاری زانکۆی فیردەوسی لە مەشهەد لە پشووی هاوینەدا بکرێتەوە، دەرفەتێکى گونجاوە بۆ هەر یەکێک لە چین و توێژەکانی کۆمەڵگا،کە ئارەزووى فێربوونى زمانى فارسى دەکەن ، بۆ پەرەپێدانى توانستى خۆیان لەم بوارەدا ..