
د.ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆى سەلاحەدین و د ئیبراهیم حەمەرەش راگری کۆلیژی ئەندازیاری و د. عەبدولقادر عەلی رێکخەری پرۆژەکە لەگەل شاندێ زانکۆی فرایبێرگی ئەڵمانی
د.ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆى سەلاحەدین پێشوازی شاندێکی زانکۆی فرایبێرگی ئەڵمانی ( TU Bergakadicme Freiberge) کرد بەسەرۆکایەتی پرۆفیسۆر د. هێنین زیدلەر ، بەیاوەری خاتوو مانیولا جەنگانس.
لە دیدارەکەدا کە هەر یەکە لە د ئیبراهیم حەمەرەش راگری کۆلیژی ئەندازیاری) و د. عەبدولقادر عەلی رێکخەری پرۆژەکە تێیدا ئامادەبوون،تاوتوى چۆنیەتى بەرەو پێشبردنی پرۆژەیەکی تایبەت بە ناوی ( MEGI ) ( Mech. Eng. Germany Iraq) کرا کە تایبەتە بە بواری ئەندازیاری میکانیکی. ئەم پرۆژەیە کە لەلایەن زانکۆ ئەڵمانیەکەوە پێشکەش کراوە لە ساڵی 2009 ەوە بەردەوامە و چەندین مامۆستا و قوتابی و کارمەندی زانکۆ عیراقیەکان و زانکۆی سەلاحەدین بەشدارى کارو چالاکیەکانی پرۆژەکە بوونە.
لەلای خۆیەوە سەرۆکی زانکۆ پشتگیری خۆی بۆ ئەو هەوڵانە دوپات کردەوە کە زانکۆی ناوبراو لە زانکۆی سەلاحەدین ئەنجامی دەدات،کە خۆی لە چەند تەوەرێکى گرنگ دەبینێتەوە، لەوانە، بەستنی کۆنگرەی نێودەوڵەتی، پرۆگرامی سپلیت سایت، ئەنجامدانی سیمپیۆزەمی هاوبەش،راهێنان و نوێکردنەوەی تاقیگەکان بەپێی ستانداردی جیهانی.
هەر لە چوارچێوەی پەرەپیدانی پەیوەندی نێوان هەردوو زانکۆدا، بڕیار لە پرۆژەیەکی تایبەت درا بۆ کردنەوەی دبلۆمی باڵا لەبواری دڵنیایی جۆری و ئەندازیاریدا.
شایەنی ئاماژەپێکردنە زانکۆی سەلاحەدین لەچوارچێوەی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانیدا، پەیوەندیەکی پتەوی هەیە لەگەڵ زانکۆی فرایبەرگی ئەڵمانی، کە لەماوەی دە ساڵی رابردوودا چەندین کاری هاوبەشی گەورەیان ئەنجامداوەو، چەندین کۆنگرەو سیمپۆزیەمی نێودەوڵەتیان بەیەکەوە بەرێوەبردووەو، جگە لەوەی لەچوارچێوەی پرۆگرامی سپلیت سایت لە کاری هاوبەشی بەردەومدان. هەر لەو چوارچێوەیەشدا لە ساڵی 2017 یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوو زانکۆ واژۆکراوە.