
سه‌رۆكى زانكۆ پێشوازى لهتیمى زانكۆى به‌رشه‌لۆنه كرد
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى تیمى زانكۆى زانكۆى ئۆتۆنۆمى به‌رشه‌لۆنه‌ى وڵاتى ئیسپانیا كرد، ئه‌مه‌و له‌دیدارێكدا سه‌ره‌تا سه‌رۆكى زانكۆ كورته‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌زانكۆى سه‌لاحه‌دینى پێشكه‌شكرد.
له‌پاشاندا باس له په‌یوه‌ندییه‌كان كرا له‌نێوان هه‌ردوو زانكۆ و زانكۆ ئه‌ورووپییه‌كان به‌گشتى، هاوكات تیمى میوان له‌بوارى شوێنه‌واردا كار ده‌كه‌ن و له‌مڕوه‌وه سه‌رۆكى زانكۆ هیواى خواست له‌كاره‌كانیان سه‌ركه‌وتوو بن و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كوردستان شوێنى شوێنه‌وارى گه‌لێك زۆرن بۆیه لەڕووى توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كانى شوێنه‌وارى سوودێكى زۆر لێ ده‌بیندرێ و سه‌رچاوه‌یه‌كه بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى توێژینه‌وه‌كانى شوێنه‌وار، له‌ته‌ك ئه‌وه‌ى تا ئێستا زۆر شوێنه‌وار توێژینه‌وه‌ى له‌باره‌یه‌وه نه‌كراوه، هاوكات سه‌رۆكى زانكۆ باسى له‌وه‌ش كرد كه له زانكۆدا زۆر گرنگى به به‌شى شوێنه‌وار ده‌ده‌ن و هه‌وڵ ده‌درێ له‌ئاینده‌دا ئه‌و به‌شه بكرێته كۆلیژ تا زیاتر توێژینه‌وه‌كان بۆ شوێنه‌واره‌كانى كوردستان له‌به‌ر ده‌ستدا بێ و كار له‌نێوه‌ندى توێژینه‌وه‌كان بكرێ.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا بۆ جارێكى دیكه له‌گه‌ڵ زانكۆى ئۆتۆنۆمى به‌رشه‌لۆنه‌ى وڵاتى ئیسپانیا رێككه‌وتنه‌كان واژوو كران.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه له‌م دیداره‌دا هه‌ریه‌ك لهڕاگرى كۆلیژى ئاداب و سه‌رۆكى به‌شى شوێنه‌وار، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماده‌بوون.