
شاندى زانکۆى سەلاحەددین لە وڵاتى تورکیا
بۆ پەرەپێدانى پەیوەندیەکان لەگەڵ زانکۆکانى وڵاتانى دەرەوە بەتایبەتى زانکۆکانى وڵاتە هاوسێیەکانى هەرێمى کوردستان، شاندێکى زانکۆى سەلاحەددین – هەولێر بەسەرۆکایەتى پ.د.ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆ و بەیاوەرى د.حازم بورهان سەرۆکى بەشى زمانى تورکى کۆلیژى زمان، سەردانێکى چەند زانکۆیەکى وڵاتى تورکیان کرد وەک زانکۆى دیجلە لەشارى دیار بەکر، زانکۆى بینگول، زانکۆى ئینۆنۆ لەشارى مەڵاتیا، زانکۆى بولەند ئەجەوید، زانکۆى کەرەبووک، ئەمەو لەنێوەندى هەر سەردانێکدا بۆ زانکۆکانى وڵاتى تورکیا.
سەرۆک و یاریدەرانى سەرۆکى هەریەک لەو زانکۆیانە لەپێشوازى شاندى زانکۆى سەلاحەددیندا بوون لەدواى ئەوەى سەردانى هەر یەک لەو زانکۆیانەیان کردووە و لەنزیکەوە لەگەڵ مامۆستایانى کۆلیژ و بەش و تاقیگەکان دواون و گفتۆگۆیان سەبارەت بەدوا پێشهاتى زانستى تیورى و کردەیى کردووە کە لەم سەردەمەدا لەزانکۆکان پەیڕەو دەکرێ، تا کۆمەڵگە لەنزیکەوە سوود لەهەموو هەوڵ و تەقەڵایەکى زانکۆ وەربگرێ، لەدواتردا بەیاوەرى هەریەک لەو سەرۆک زانکۆیانە رێککەوتنیان واژوو کردووە، بەپێى هەر رێکەوتنێکیش هەریەک لەو زانکۆیانە بتوانن سوود لە ئەزموونى یەکتر وەربگرن و لەرێگەى ئاڵوگۆڕکردنى قوتابیانى ماستەر و دکتۆرا و ئاڵوگۆڕکردنى بیر و ڕاکان و پتەو کردنى پەیوەندیەکان، بێگومان هەموو ئەو سەردانانە لەچوارچێوەى پرۆگرامى ئیراسمۆس پڵاس –مەولانا خراوەتە روو تا هەموو زانکۆکان سوود لەئەزموون و پێشکەوتنەکانى یەکتر وەربگرن و بتواندرێ خاڵى پەرەپێدان لەهەموو روویەکەوە بگاتە ئاستى پێویست، قوتابیانى خوێندى باڵاى هەرێمى کوردستان بتوانن سوود لەو زانکۆیانە وەربگرن و ئەزموونى زانستى هەریەک لەو بوارانە بگوازنەوە بۆ پەرەپێدانى بوارى خوێندن و پەروەردە.