
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-ھەولێر، پێشوازی لە کونسولی گشتی شانشینی ئوردن کرد
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-ھەولێر پ.ی.د (کامەران یونس محمد ئەمین ) لە دیوانی سەرۆکاییەتی زانکۆ پێشوازی کرد لە (فۆاد خازر المجالی) قونسڵی گشتی شانشینی ئوردن .
جێگای باسە فۆاد خازر خۆشحاڵی دەربڕی و کورتە باسێکی پەیوەندی دێرین و برایانەی نێوان وڵاتی ئوردن و ھەرێمی کوردستانی کرد و ھیوای خواست لە ئاستی زانکۆکانیش برەو بە پەیوەندیەکان بدرێ بەتایبەت زانکۆی سەلاحەدین کە زانکۆی دایکە. ھاوکات ئالوگۆڕی زانستی و ئەکادیمی نێوان زانکۆکانی ئوردن و زانکۆی سەلاحەدینی بە گرینک پێناسە کرد.
سەرۆکی زانکۆش سوپاسی قونسڵی وڵاتی ئوردنی کرد و بەڵێنیدا لە داھاتوو دا پەیوەندیەکان تۆکمە تربکرێن و ھەماھەنگی نێوان زانکۆکان زۆرتر بکرێن.