
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بەشداربووانی كۆنسێرتی
گیپسی جاز "ـی خەڵات کرد
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی ۳ـی ۳ـی ۲٠۲٤ "پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین" سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌ئامادەبوونی "پ.د.حسێن سه‌عدی" یاریده‌ره‌ی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و " پ.د.سەردار قادر " ڕاگری کۆلێژی هونەرەجوانەکان و " "پ.د.نەبیل عادل" بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەکان و" م٠هیوا طلعت" سەرۆکی بەشی میوزیک پێشوازی لە قوتابییانی به‌شداربووی كۆنسێرتی " گیپسی جاز " كرد.
جێگای ئاماژه‌پێدانه له میانه‌ی پێشوازیکردنی لەم قوتابییانە باسی لە ڕۆڵی قوتابییان و کۆلێژی هونەرەجوانەکان کرد لە ئەنجامدانی کۆنسێرت و چالاکی ناوازە و بەڵێنی هەموو جۆرە هاوکارییەکی پێدان و دیاری و ڕێزلێنانی پێشکەشکردن.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆ سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر.