
شاندى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ سەرۆکى زانکۆى گرونینگنى هۆڵەندى
لە درێژەى پرۆگرامى ئیراسمۆسى یەکێتى ئەوروپا،شاندى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان لە لایەن پرۆفیسۆر سیبراندپۆپیما سەرۆکى زانکۆى گرونینگنى هۆڵەندى پێشوازییەکى گەرمیان لێ کرا .
لە سیمینارێکدا فۆکسى خستە سەر پرسى گرنگى ئەو پرۆگرامەى ئیراسمۆس، بۆ بە نێو دەوڵەتکردنى زانکۆکان و فاکتەرەکانى پێشکەوتنیان، بە ئامانجى وەرگرتنى قوتابیە بیانیەکانى خوێندنى باڵا و ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى هاوبەش .
هەر لەو سەردانەى شاندى هەرێمى کوردستان کە پێک هاتوون لە د. ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین و پۆڵا خانەقاە سەرۆکى سەنتەرى ستراتیجى و توێژینەوەى زانستى و سەرۆکى زانکۆکانى سلێمانى و چەرمۆو پۆلیتەکنیکى دهۆک و نوێنەرانى زانکۆکانى پۆلەتەکنیکى هەولێرو سلێمانى و بەڕێوەبەرى تەندروستى و سەلامەتى لە وەزارەتى خوێندنى باڵا، بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانى چالاکییە زانستیەکانى خۆیان و بەشدارى کردن لەو کۆڕو سیمینارانەى لە لایەن پسپۆرانى بوارى بە نێو دەوڵەت کردنى زانکۆکان ئەنجام دەدرێت .
واش بڕیارە کە شاندى ناوبراو لە رۆژانى ئایندەدا بۆ هەمان ئامانج سەردانى وڵاتى بەلجیکا بکات .