
قوتابیان و فەرمابنەران و مامۆستایانی زانکۆی سەلاحەدین بەشداری وەرگرتنی ڤاکسین بوون
زانکۆی سەڵاحەدین لەرۆژی شەممە ١١/٦ پێشوازی لە راگەیاندی یەکەم تیمی گەرۆکی لێدانی ڤاکسین لە کۆمەڵگەی بەشەناخۆی ١٨ شوبات کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و رێکخراوی تەندروستی جیھانی WHO ئامادە کرابوو.
بە ئامادەبوونی ھەریەک لە وەزیری تەندروستی و پارێزگاری ھەولێرو نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا و بەرێوەبەری گشتی رێکخراوی WHO لە عیراق و نوێنەرانی سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین.
ئەوەی شایەنی باسە بەخۆشحالیەوە قوتابیان و فەرمابنەران و مامۆستایانی زانکۆی سەلاحەدین بەشداری وەرگرتنی ڤاکسین بوون و پرۆسەکە بەسەرکەوتووی بەرێوەچوو و لە رۆژانی داھاتوو ئەم هەڵمەتە بەردەوام دەبێت.