
په‌یوه‌ندى به‌ستن له‌گه‌ڵ زانكۆكانى سریلانكا
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى له كونسڵى فه‌خرى وڵاتى سریلانكا له‌هه‌ولێر كرد.
ئه‌مه‌و له‌دانیشتنێكدا باس لهههماههنگى له‌نێوان زانكۆى سه‌لاحه‌دین و زانكۆكانى سریلانكا كران جه‌ختیش له‌په‌یوه‌ندیكردن كرایه‌وه له‌گه‌ڵ زانكۆكانى ئه‌و وڵاته به‌تایبه‌تى له‌رووى كشتوكاڵیدا، وه‌ك زانراوه وڵاتى سریلانكا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى له‌رووى كشتوكاڵیدا پێشكه‌وتووه.
هه‌ر له‌وێدا باس له‌كردنه‌وه‌ى خولى راهێنان بۆ مامۆستایان كۆلیژى كشتوكاڵ، له‌ته‌ك ئاڵوگۆڕى بیروڕاكان له‌بوارى خوێندنى باڵادا، سه‌رۆكى زانكۆ له‌لاى خۆیه‌وه هه‌موو پشتگیرییه‌كى ده‌ربڕى بۆ هه‌ر هه‌نگاوێك خزمه‌ت به‌بوارى به‌ره‌و پێشبردنى زانست ده‌دا به‌تایبه‌تى له‌رووى كشتوكاڵدا، هه‌روه‌ها باسیش له‌هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه كرا تا په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ته‌ك زانكۆكانى وڵاتى سریلانكا ببه‌سترێ، تا له‌رووى توێژینه‌وه و سه‌رپه‌رشتیارى هاوبه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كان بخرێته وارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه د.عیسام خه‌لیل بهڕێوهیهكى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا ئاماده‌ى ئه‌و كۆبوونه‌وه بوو.