
له زانكۆی سه‌لاحه‌دین دووه‌مین كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی زمانی چینی له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی ١٩ ی ٦ ی ٢٠٢٣ له هۆتێل دیڤان به ئاماده‌بوون و سەرپەررشتی "پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین" سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و "د٠هێمن هەورامی "جێگری سەرۆکی پەرلەمان و " ئومێد خۆشناو " پارێزگاری هەولێر و "فەلاح مستەفا"ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی گشتی چین و بەرپرسانی حزبی و حکومی و "پ.ی.د.سامان حسێن" ڕاگری كۆلێژی زمان و سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایان دووه‌مین كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی زمانی چینی له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تای كۆنفڕانسه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین وتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌شی زمانی چینی و به‌شه‌كانی تر له زانكۆی سه‌لاحه‌دین جێگای بایه‌خی ئێمه‌ن، ده‌مه‌وێت دڵنیایی بده‌مه قوتابییه‌كانمان له به‌شی زمانی چینی كه هه‌موو هه‌وڵێكمان خستۆته گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ده‌رفه‌تی كارتان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین بۆ ئەوەی ببن به خاوه‌ن كار و پڕۆژه‌ی خۆتان، بێگومان ئێوه له به‌شێكی ناوازه و ده‌گمه‌ن ده‌خوێنن و داهاتووتان گه‌ش ده‌بێت.
بەشی زمانی چینی لە ساڵی ٢٠١٩ دامەزراوە، لە ساڵی خویندنی ئەکادیمی ٢٠١٩-٢٠٢٠ یەکەم قۆناغی قوتابی وەرگرت، کە ژمارەیان ١٨ قوتابی بوو٬، خۆشحالم كه ده‌بینم لە سالی ٢٠٢١ تا ئێستا چەندین چالاکی لەبوارەکانی ئەکادیمی و کەلتوری ئەنجامدراوه و به‌شی زمانی چینی لە مانگی ٥ی ساڵی ٢٠٢٢ بەشداری لە پێشبرکێی نێودەوڵەتی کردوەو و لە سەر ئاستی عیراق پلەی یەکەمی بە دەستهیناوە و لە سەر ئاستی رۆژهەلاتی ناوەراست پلەیەکی بەرزی بەەدەستهیناوە.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شی زمانی چینی وەک باشترین ڕێکخەر لە کورتە ڤیدیۆیی هەلبژێردراوە لە سەر ئاستی رۆژهەلاتی ناوەراست کە لە لایەن بەشی عەرەبی کەنالی سی سی تی ڤی ئەنجامدرابوو، هه‌روه‌ها ده‌ستكه‌وتێكی تری به‌شی زمانی چینی بریتی بوو له کردنەوەی سەنتەری تاقیکردنەوەی توانستی زمانی چینی (HSK) لە سەرجەم ئاستەکان و ئەنجامدانی یەکەمین تاقیکردنەوە لە مانگی ٤ی ٢٠٢٣.
ئه‌م ساڵ یەکەمین خولی قوتابیمانی به‌شی زمانی چینی ده‌رده‌چن و بڕوانامه‌ی بكارلۆریۆس له‌و زمانه وه‌رده‌گرن.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.